"زمان بوونی مرۆڤ نیشان دەدات"
مامۆستایانی زمانی کوردی ڕایانگەیاند کە زمان بۆ هەموو پێکهاتەکان گرنگە و مانایەکی گەورەی هەیە و پێویستە هەموو کورد لە دژی هەڕەشەکانی سەر زمانی کوردی هەنگاو بنێت.
دلۆجان بۆزی
کۆبانێ- لە زۆر بابەتی جیاوازدا، بۆ ئەوەی لە هەست و بۆچوونەکانت تێبگەیت، بۆ دەربڕینی گشتی پێویستمان بە زمانە زمان شێوازی هێما بەرزەکان و پێشکەوتووترین ئامڕازی پەیوەندییە، چەمکی زمان پەیوەندییەکی پتەوی بە چەمکی کلتوورەوە هەیە، زمان لە بنچینەدا چەمکی سەرەکی بواری کلتوورییە، لە چوارچێوەیەکی تەسکدا، مرۆڤ دەتوانێت زمان بە کلتور بناسێتەوە، لە عەفرین، زمان، کلتور، ئەخلاق و دیمۆگرافیا دەگۆڕدرێت، هەموو شێوازەکانی دەسەڵاتداری لە عەفرین ئەنجام دەدرێن بەتایبەتی لە زمانی کوردی، دەوڵەتە هەژموونییەکان دەیانەوێت لە ڕێگەی هێرشەکانیانەوە زمانی کوردی قڕبکەن.
مامۆستایانی زمانی کوردی لەبارەی زمان و گرنگی زمانەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
زمان بوونێکی زیندووە
تۆلین شێخ دادۆ مامۆستای مێژوو دووپاتیکردەوە کە زمانی کوردی پێویستی بەهەست و بیرکردنەوەکانیەتی و وتی: "کاتێک شۆڕشی ئازادی و ڕزگاری دەستیپێکرد دەستبەجێ دەستمانکرد بەسیستمی پەروەردەی زمانی کوردی، چونکە ئەم سیستەمە بە زمانی کوردی سەردەکەوێت، سیستەمی پەروەردە دەتوانێت لە هەڕەشە و کردەوەی دوژمن ڕزگارمان بکات لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا زمانی عەرەبیمان خوێندووە هەرچەندە بەنهێنی زمانی دایکمان خوێندووە بەڵام هێشتا زمانی عەرەبی کاریگەری لەسەر زمانی کوردی هەبووە، دوای ئەوەی لە بەعس ڕزگارمان بوو دەستمان کرد بە فێرکردنی زمانی دایک و لەو کاتەدا منداڵەکان بە ئاسانی قسەیان دەکرد و دەیان نووسی، زمانی شەقام و ماڵ و قوتابخانە و زانکۆ هەمووی بە زمانی کوردی بوو، منداڵان بە ئاسانی و بە باشی فێر بوون، خەون و خەیاڵمان ئەوە بوو کە ڕۆژێک بە زمانی خۆمان بدوێین، ئەو خەونە بەدی هات. بەڵام ئەمڕۆ زمانی کوردی لە عەفرین قڕ دەکرێت لە عەفرین سیستمی پەروەردەیی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ لەناودەبرێت و دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەناوی ببات".
لە عەفرین زمان قڕ دەکرێت
تۆلین ڕایگەیاند، کە زۆرترین فشار لەسەر زمانی کوردی دەکرێت و وتی: "هاوڵاتیانی عەفرین، گەنجان، منداڵان، دایکان، ژنان، بەساڵاچووان، هەمووی بە زمانی کوردی دەدوێن، ئەستەمە کە دەستگیرنەکرێن و ئەشکەنجە نەدرێن، بارودۆخی عەفرین ئاشکرایە، ئەوەی لە ناو عەفریندا ڕوودەدات، چ سزایەک یان ئەشکەنجەیەک بەسەر خەڵکدا دەدرێت، لە جیاتی زمانی کوردی زمانی تورکی دەدرێت، خەڵکی عەفرین بە زۆر بە زمانی تورکی دەدوێن و دەنووسن ئەمە خۆی جینۆسایدکردنە بۆ مافەکانی کورد ماوەی چەندین سەدەیە دەوڵەتی تورک زمانی ئێمەی دزیوە و پاشان وڵاتەکەمانی داگیرکردووە و جارێکی تر دەیەوێت زمانەکەمان بکاتە زمانی خۆی و زمانی کوردی بە زمانی ڕەسەنی تورکی بگۆڕێتەوە بەم میتۆدانە، یان لە شێوەی جینۆسایدی زماندا دەیەوێت ناوچە داگیرکراوەکان بکاتە دۆزەخ".
"نایانەوێت ئێمە ببینە خاوەنی زمانی خۆمان"
مامۆستا سورەیا حسێن، وتی: "هەموو دەوڵەتانی نێودەوڵەتی دەیانەوێت لە ڕێگەی زمانەوە کورد لەناو ببەن، چۆن سیستمی ئاکەپە - مەهەپە لە باکوری کوردستان جێبەجێ دەکرێت، ئەمڕۆ لە عەفرین خۆی دووبارە دەکاتەوە دانیشتوانی عەفرین ناتوانن بە ئازادی لە ماڵ و حاڵی خۆیان قسە بکەن، ناتوانن بە زمانی کوردی گۆرانی ببێژن، یان بە زمانی کوردی خۆیان دەرببڕن، ئەو کردەوانە لە عەفرین دوژمنایەتی و ناتەبابوون نیشان دەدەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەیانەوێت زمانی کوردی سەرکوت بکەن هەر وەک چۆن عەفرین داگیرکرا، دوژمن دەستبەجێ ئاڵای خۆی هەڵدا و پاشان سیستمی خوێندنگاکانی گۆڕی و ناوەکانیانی گۆڕی بۆ تورکی، هاوکات ناوی هەموو دامەزراوەکانی کرد بە تورکی، هەروەها ناوی گوندەکان بە زمانی تورکی تەواو بووە و ئەمە بەس نییە و ئێستا کۆمەڵکوژیی زمانەکە دەستی پێکردووە منداڵانی عەفرین ئەمڕۆ بە زۆر زمانی تورکی دەخوێنن، لێرە دەیانەوێت منداڵەکان لە زمانی کوردی دووربخەنەوەو تورکی لە مێشکیاندا بچێنن، کاتێک زمانێک لە وڵاتێکدا ون دەبێت، ئەوا بوونی ئەو وڵاتەش ون دەبێت".