چالاکوانانی سلێمانی کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا

زیاتر لە ٢٠ چالاکوانان پاش ٢ ڕۆژ لە مانگرتن بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ شوبات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک چالاکی کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە شاری سلێمانی چالاکوانان پاش دوو ڕۆژ لە مانگرتن بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ ی شوبات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژەدان بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر کۆتایهێنانی مانگرتنەکەیان ڕاگەیاند.

 

چالاکوانان ژمارەیان لە ٢٠ کەس زیاتربوو، مانگرتنەکەیان بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان و بەشداری تەڤگەری ئازادی و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و کرێکارانی میزۆپۆتامیا ئەنجامدرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چالاکوانانی مانگرتوو پاش دوو ڕۆژ لە مانگرتنەکەیان، لە شاری سلێمانی لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیدا، لە بارەگای تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بە ڕاگەیاندینی زنجیرەیەک چالاکی چالاکوانانی مانگرتوو دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ شوبات کۆتایان بە مانگرتنەکەیان هێنا.

 

نەورۆز فازڵ، ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند: ئامانجی ئەم چالاکیە پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبوڵا ئۆجالانەوە، دەمانەوێت ڕێبەر ئۆجالان بە ئازادی ببینین لە ناو گەل و نیشتیمانەکەی خۆیدابێت، مافی مرۆڤی ئەوروپا و جیهان و دەوڵەتی تورک ئامادە نین بچوکترین مافەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەربکەن و توندی ڕێکخراوەی سی پی تی ئەوروپا شەرمەزار دەکەین.

 

هەر لە کۆنگرەکەدا ڕایانگەیاند  لە ١٥ی شوباتدا لە شاری سلێمانی چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن و چالاکیەکان بەردەوامیان دەبێت و لەو ڕۆژەدا خۆپشاندان ئەنجام دەدەن و داواشدەکەن هەموو چین و توێژەکان بەشداری بکەن.