کشانەوەی هانیە تاوەسلی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
هانیە تاوەسلی، لە وەڵامی کۆمپانیای سینەما "بۆ ناگری؟" لە فێستیڤاڵی فەجردا ڕایگەیاند کە بوونی ئەم فیلمە لە هەر ڕووداوێکدا "هەڵبژاردن و بڕیاری من نییە".
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/01/20230127-20230126-twsly-png031c81-image-jpg29b6e2-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
هانیە تاوەسلی، ئەکتەری ناسراوی سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چیرۆکێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە بایکۆتی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر دەکات، لەم چیرۆکەدا وەڵامی کۆمپانیای سینەما دەداتەوە "بۆ ناگری؟" لە فێستیڤاڵی فەجردا نووسیویەتی: لە ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢، ڕۆڵێکی کورتم بینی کە نزیکەی پێنج دیمەنی تێدابوو لە فیلمی "بۆچی ناگری؟ لە چەند مانگی ڕابردوودا سەرەڕای ناوی فیلمەکە زۆر گریام و هێزی دەروونیم نییە بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد: بوونی ئەم فیلمە لە هەر ڕووداوێکدا هەڵبژاردەی من نییە و نابێت.
هانیە تاوەسلی لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانەوە کوژرانی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزەکانی دەوریەی ئیرشادەوە ئیدانە کرد و پشتگیری لە ناڕەزایەتی خەڵک کردووە.