ڕۆژین: ناتوانن ژنانی ڕۆژنامەنووس بترسێنن
ڕۆژین لێدوانێکی لەبارەی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا لە سلێمانی کە تیایدا دوو ژنە ڕۆژنامەنووس کرانە ئامانج دا و وتی: ناتوانن دەنگی ژنانی ڕۆژنامەنووس کپ بکەن و ئەوان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" خەبات دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە هێرشی دەوڵەتی تورک دوێنێ لە سەیدسادق سەر بە شاری سلێمانی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە ئەنجامدرا گیانیان لەدەستدا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەسی دیکە بریندار بوون کە یەکێکیان ڕێبین بەکر بەرپرسی دیجیتاڵ میدیای کۆمپانیای چەترە.
سەندیکای ژنانی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان "ڕۆژین" هێرشەکەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند:
بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانی کورد دەکەین کە بە هاوکاری تورکیا و پەدەکە ڕوویداوە و بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوکارانمان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین دەکەین کە لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە و بۆ کرێکارانی چاپەمەنی ئازاد و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هێرشی تیرۆرکردنی سەیدسادق کە لە ساڵیادی هێرشەکەی سەر تیمی تەلەفزیۆنیژن لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، لەسەر ڕێگای قامیشلۆ – عامود ڕوویدا، ڕووداوێکی هەڕەمەکی نییە، بەهۆی کوشتنی ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی نەسەب و سەرنووسەری گۆڤاری نەسەبناسی، ڕۆژنامەنووس-ئەکادیمی ناگیهان ئاکارسەل لە٤ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی، سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووس پەشخان عەزیزی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە و دوایین بەئامانجکردنی هاوکاران ئەوانەی ئێمە لە هێرشەکەی سەر سەیدسادق نیشان دەدەن کە حکومەت هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ڕاستییەکان دەدات.
"ناتوانن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بەرەو پێشەوە بچن"
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە لایەک ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکوژێت کە لە دەرەوەی سنوورەکانی پەیڕەوی لە ڕاستییەکان دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە بە دەستبەسەرکردن و گرتن و توندوتیژی و فشار درێژە بەو سیاسەتە دەدات، وەک ڕۆژین دەمانەوێت جارێکی تر ئەم ڕاستییەتان بیر بخەینەوە، ئێوە ناتوانن ئەو ڕۆژنامەنووسانە بترسێنن کە ڕاپۆرتی داخوازییە دیموکراسی و ئازادیخوازەکانی کۆمەڵگە دەدەن و هەموو جۆرە ڕێگەیەک دەگرنە بەر بۆ ئەوەی بە هێرش و فشار و کۆمەڵکوژی ڕاستی ڕابگەیەنن، ناتوانی ڕێگری لە چاپەمەنییەکی ئازاد بکەیت کە شوێن ڕاستییەکان بکەوێت، ئێمە ئەو ڕاستییانە ئاشکرا دەکەین کە هەوڵی شاردنەوەی دەدەن بە بیرکردنەوە و قەڵەم و کامێراکانمان.
داوا لە چاپەمەنی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین کە لە دژی سیاسەتی جەنگی دەوڵەتی تورک و هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان هەنگاو بنێن.
ئێمە بە بڵاوکراوە بوێرەکەمان یادی هاوکارەکانمان زیندوو دەهێڵینەوە و دەنگی ئەو ژنان و کۆمەڵگە دەبین کە گیانیان لە پێناودا بەخت کرد.