ژیلا سدیقی و کچەکەی ساریر موقین بە بارمتەی دارایی ئازادکران
لە ئەسفەهان، لە چوارچێوەی فشارەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ناسنامەی ئایینی، ژنانی بەهایی ژیلا سدیقی و کچەکەی ساریر موقین کە دەستبەسەر کرابوون، هەریەکەیان بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەن ئازاد کران.
ناوەندی هەواڵ
ژیلا سدیقی هاوڵاتی بەهایی کە لە شاری ئەسفەهان دەژی، ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەم لە زیندانی دەوڵەت ئاباد لە شاری ئەسفەهان ئازاد کرا، کچەکەی بە ناوی ساریر موقین پێشتر لە ٢٠ی تشرینی دووەم بە هەمان بارمتەی لە هەمان زیندان ئازاد کرابوو.
لە ماڵەکانیان دەستگیرکران
ساریر موقین ٢٥ی ئاب لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی دەوڵەت ئاباد کران، لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا، هێزەکانی ڕژێم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو بنەماڵەیە و پشکنینیان بۆ کرد و دەستیان بەسەر زۆرێک لە کەرەستەی کەسی و دیجیتاڵی ئەندامانی خێزانەکەدا گرت.
هەروەها دایکی ژیلا سدیقی لە ٦ی تشرینی یەکەم دوای دەستگیرکردنی کچەکەی لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا و ڕەوانەی هەمان زیندان کرا.
تۆمەتەکان دەشاردرێنەوە
هەرچەندە هەردووکیان دوای دەستبەسەرکردنی کاتی بە بارمتەی دارایی ئازاد کراون، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنیان، تۆمەتەکانی لەسەریان، یان پێشکەوتنی پرۆسەی یاسایی نەدراوە، لە سیستمی دادی ئێراندا ئازادکردن بە دانانی بارمتە بەو واتایە نییە کە دۆسیەکانی دژیان هەڵوەشاوەتەوە یان پرۆسەی یاسایی کۆتایی هاتووە.