دانانی قەیوم لە جۆلەمێرگ شەرمەزار کرا 

بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوە یاساییەکان، دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە، لە شارەوانی جولەمێرگ شەرمەزارکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، پارێزەرانی هەریەکە لە شارەکانی ئەنقەر، ئێلح و ئەستەنبوڵ لە دژی دەستگیرکردنی محمد سدیق ئاکش هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ و دەستەبسەردا گرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ لەلایەن دەسەڵاتدارێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە گردبوونەوە و دانای قەیومیان شەرمەزارکرد.

 

لە گردبوونەوەکەدا، پارێزەران سەرەڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی قەیوم ئاماژەیان بەوەکرد، دەسەڵاتداری وەک چۆن لە ڕابردوودا لە دژی ئیرادەی گەل وەستاوەتەوە، دیسانەوە بە دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جۆلەمێرگ جارێکی دیکە یاسای کردووەتەوە بە ئامرازێک و بۆ پێشێلکردنی ئیرادەی گەل بەکاریدەهێنێت، هەروەها لە بەشێکی دیکەی گردبوونەوەکەدا پارێزەران داوایان لە سەندیکای پارێزەران کرد، هەڵوێستیان هەبێت.

 

گردبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "بمرێ کۆیلایەتی، بژی ئازادی" کۆتایی هات.