ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی لە جیهانێکی نایەکساندا

تەندروستی دەروونی ژنان بەهۆی جیاکاری ڕەگەزییەوە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەرە، هەڵاواردنی ڕەگەزی دەتوانێت چەندین شێوەی هەبێت، لەوانە نایەکسانی لە هەلی کار.

ئەفسون ئەفشاری

 

ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی هەموو ساڵێک لە ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت، ئەو ڕۆژە بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانی تەندروستی دەروونییەوە ناوی لێنرا، ئامانجی سەرەکی ئەو ڕۆژە هۆشیارکردنەوەی خەڵکە لە پرسەکانی تەندروستی دەروونی و کەمکردنەوەی چەواشەکاری و هەڵاواردنەکانی پەیوەست بە نەخۆشییە دەروونییەکان و هاندانی خەڵک بۆ داوای یارمەتی پیشەیی.

 

تەوەری ئەمساڵ بریتییە لە "تەندروستی دەروونی و بوونی دۆخێکی باش بۆ هەمووان بکات بە ئەولەویەت لە جیهاندا"، کە جەخت لەسەر گرنگی تەندروستی دەروونی بۆ هەموو مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهان دەکاتەوە، ئەمڕۆژە دەرفەتێکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی تەندروستی دەروونی و ڕێگاکانی باشترکردنی لە ژیانیڕۆژانەدا.

 

تەندروستی دەروونی لە ژێر کاریگەری چەندین هۆکاردایە، لەوانەش بارودۆخی کۆمەڵایەتی، هەندێک لەو مەرجانە بریتین لە:

 

بارودۆخی ئابووری: هەژاری و کێشەی دارایی دەبێتە هۆی زیادبوونی فشار و دڵەڕاوکێ و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت.

 

ژینگەی خێزان: ژینگەی خێزانی تەندروست و پاڵپشت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی تەندروستی دەروونی، لە کاتێکدا توندوتیژی خێزانی و ناڕەحەتی خێزان دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە تێکچوونی دەروونی زیاد بکات.

 

پاڵپشتی کۆمەڵایەتی: هەبوونی تۆڕێک لە هاوڕێ و خێزان کە پاڵپشتی سۆزداری پێشکەش دەکەن، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی تەندروستی دەروونی.

 

ئەزموونەکانی منداڵی: ئەزموونە نەرێنییەکانی منداڵی وەک ئازاردان یان پشتگوێخستن دەتوانن کاریگەری درێژخایەنیان لەسەر تەندروستی دەروونی هەبێت.

 

هۆکارە ڕۆشنبیرییەکان: ڕۆشنبیری و بیروباوەڕی کۆمەڵایەتیش دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردنی مرۆڤەکان لەگەڵ کێشە دەروونییەکان و لە داواکردنییارمەتی کاریگەری هەبێت.

 

سەرمایەداری و شەڕ هەردووکیان دەتوانن کاریگەری نەرێنی بەرچاویان لەسەر تەندروستی دەروونی هەبێت.

 

کاریگەرییەکانی سەرمایەداری لەسەر تەندروستی دەروونی:

 

1. فشاری دارایی: فشارە ئابوورییەکان و نایەکسانی دارایی دەبێتە هۆی فشار و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

 

٢. سترێسی کار: ژینگەی کارکردنی سترێس و ماوەی کارکردنی زۆر دەبێتە هۆی سووتانی جەستە و کێشەی دەروونی.

 

3. هەستکردن بە نایەکسانی: نایەکسانی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەتوانێت هەستکردن بە نادادپەروەری و ناڕازیبوون زیاد بکات، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت.

 

کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر تەندروستی دەروونی:

نەخۆشی فشاری دوای کارەسات "PTSD": بەرکەوتن بە توندوتیژی و زەبر و زەنگی جەنگ دەبێتە هۆی تووشبوون بە PTSD، کە نیشانەکانی وەک کابوس و کاردانەوە و دڵەڕاوکێی توند لەگەڵدایە.

 

خەمۆکی و دڵەڕاوکێ: شەڕ دەتوانێت هەستی بێهیوایی و بێ بەهایی و دڵەڕاوکێ زیاد بکات، بەتایبەتی لای ئەو کەسانەی کە ئازیزانیان لەدەستداوەیان شایەتحاڵی توندوتیژی بوون.

 

ماندوێتی جەنگ: سەربازەکان  و مەدەنییەکان لەوانەیە تووشی ماندوێتی دەروونی و جەستەیی ببن کە بەهۆی بەرکەوتنی درێژخایەن بە بارودۆخی شەڕەوە دروست دەبێت.

 

ژنان لەڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونیدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن، وەک داکۆکیکارانی تەندروستی دەروونی و ڕاوێژکار و چالاکوانی کۆمەڵایەتی ڕۆڵ دەگێڕن لە هۆشیارکردنەوە و کەمکردنەوەی ئەو چەواشەکارییە کۆمەڵایەتییەی کە پەیوەندی بە نەخۆشییە دەروونییەکانەوە هەیە.

 

هەروەها ژنان وەک لایەنگری سەرەکی تەندروستی دەروونی لە خێزان و کۆمەڵگەکانیاندا کاردەکەن، پاڵپشتی سۆزداری و دەروونی پێشکەش بە ئەندامانی خێزان و هاوڕێکانیان دەکەن، زۆرێک لە ژنان وەک پیشەیی تەندروستی دەروونی کاردەکەن، لەوانەش دەروونناس و پزیشکی دەروونی، بۆیارمەتیدان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چارەسەری و ڕاوێژکاری بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی.

 

تەندروستی دەروونی ژنان بە توندی کاریگەری هەڵاواردنیڕەگەزی لەسەرە، جیاکاری جێندەری دەتوانێت بە شێوازی جیاواز دەربکەوێت، لەوانە نایەکسانی لە هەلی کار، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و تەنانەت لە ژینگە پەروەردەیی و خێزانییەکان. ئەم جۆرە جیاکارییە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی دڵەڕاوکێ، فشار، خەمۆکی و نەخۆشی فشاری دوای کارەسات لە ژناندا.

 

لە ئێران لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە هەڵاواردنی ڕەگەزی هەستپێکراو دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی ژنان هەبێت. هەروەها هۆکارەکانی وەکڕەزامەندی هاوسەرگیری، مێژووی نەخۆشی دەروونی و ڕەزامەندی لە کار کاریگەرییان لەسەر تەندروستی دەروونی ژنان هەیە.

 

هەروەها ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە ڕەگەزپەرستی و زایەندپەرستی و جۆرەکانی تری هەڵاواردن بەردەوامن لە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم باشترکردنی باری تەندروستی ژنان و کچان لە سەرانسەری جیهاندا. ئەم ڕاپۆرتانە دەریدەخەن کە ژنانی گروپە نەتەوەیی،ڕەگەزی، یانڕەسەنەکان بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی گونجاوەوە مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ مردنی پێشوەختە و خەمۆکی.

 

ڕژێمی ئێران لە نەبوونی تەندروستی دەروونی ژنان دەورێکی گرینگ دەگێڕێت. سیاسەت و یاساکانیڕژێمی ئێران دەتوانن کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی ژنان هەبێت، هەندێک لەو کاریگەریانە بریتین لە:

 

یاسا و ڕێسا سنووردارەکان: یاسایزۆرەملی حیجاب و سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی و کولتووری دەتوانێت فشاری دەروونی بخاتە سەر ژنان، ئەمیاسایانە تەنها ئازادی تاکەکەسی ژنان سنووردار ناکەن، بەڵکو دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

 

نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە گونجاوەکان: لە هەندێک بواردا ژنان دەستیان بە خزمەتگوزارییە تەندروستی و دەروونییە گونجاوەکان ناگات، ئەم بابەتە دەتوانێت ببێتە هۆی خراپتربوونی کێشە دەروونییەکان و زیادبوونیڕێژەی خۆکوشتن.

 

هەڵاواردنی ڕەگەزی: جیاکاری لە هەلی کار و خوێندن و کۆمەڵایەتیدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون و زیادبوونی فشار و دڵەڕاوکێیژنان.

 

سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکان: سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکان لەلایەن ژنان و چالاکوانانی مافی ژنانەوە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی فشاری دەروونی و هەستکردن بە بێهیوایی لای ژنان.

 

ئامارەکانی خۆکوشتن لە ئێران نیشان دەدەن کە تەندروستی دەروونی ژنان جێگەی نیگەرانییە، بەپێی ئامارەکان نزیکەی ٪١٦ی ژنان لە ئێران تووشی خەمۆکی دەبن، هەروەهاڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە نێوان ژناندا زیاترە لە پیاوان، به پێیڕاپۆرته کان ساڵانه نزیکهی٤هه زار کەس له ئێران به هۆی خۆکوشتن گیان لەدەست دەدەن و بەشێک لەو ئامارانه ژنن.

 

ساڵی ڕابردوو لە کۆی گشتی چوار هەزار و ٦٢٧ حاڵەتی خۆکوشتن، هەزار و ٣٦٥ حاڵەت پەیوەندی بە ژنانەوە هەبووە، ئەم ئامارە بەراورد بە ساڵانی پێشوو٪٥ زیادی کردووە.

 

هۆکارە جۆراوجۆرەکانی وەک فشارە کۆمەڵایەتی و ئابووری و کولتوورییەکان دەتوانن ببنە هۆی زیادبوونیڕێژەی خۆکوشتن لە نێو ژناندا، هەروەها هەڵاواردنی ڕەگەزی و سنووردارکردنی کولتووریش ڕۆڵێکی گرنگ لەم بابەتەدا دەگێڕن.