ژووری فریاکەوتنی ژنان لە سودان پاڵپشتی زیان لێکەوتووان دەکات

ژووری فریاکەوتنی ژنان کاردەکات بۆ پێشکەش کردنی پاڵپشتی و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژنان و منداڵان، بەتایبەتی لە بارودۆخی بەردەوامی شەڕ لە سودان.

سودان

 

لە وەڵامی بانگەوازی مرۆڤایەتی و بۆ پشتیوانی کردن لە ژنان و منداڵانی زیانلێکەوتوو بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە، کۆمەڵێک چالاکوانی فێمینیست لە قەزارف "ژووری فریاکەوتنی ژنان"یان لە سودان دامەزراند.

 

ژووری فریاکەوتنی ژنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە پێداویستییەکانی ژنان وەک خواردن، شوێنی حەوانەوە و ئاوی خواردنەوە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کاردەکەن بۆ کردنەوەی شوێنێک بۆ ژوورەکە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ کارەکانیان.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ژوورەکە ڕاستەوخۆ دوای دامەزراندنی دەست بە کارەکانی دەکات و پشت بە بەشداریی گروپە پێکهێنەرەکانی دەبەستێت، جگە لەپەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتە لێهاتووەکان، دەستپێشخەری کارا لە بواری کاری مرۆیی، و خێرخوازان لە دەوڵەتدا دەکات.

 

ئاماژەی بە پێویستی فێمینیستەکان، دەستپێشخەریەکان، کۆمەڵەکان و چالاکوانانی چالاکیی مەدەنی کرد کە لە دەوری ژوورەکە کۆببنەوە بۆ ئەوەی بتوانێت هەموو پێداویستییەکانی ژنان لە لایەنە تەندروستی و دەروونییەکان بگرێتەوە و چاودێری پێویست پێشکەش بکەن.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، دەرگا بەڕووی هەموو گروپ و دەستپێشخەرییەکاندا دەکاتەوە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن تا ئەو کاتەی دەگەنە ئامانجەکانیان.