ژووری فریاکەوتن لە سودان هێمای هیواو بەرخۆدانن

لە بارودۆخی سەختی ژیان و ئاڵۆزی ئاسایشدا، کۆمەڵێک خۆبەخش لە سودان لە ناوچە جەنگییەکان کار دەکەن و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتیان.

مەیسا ئەلقادی

 

سودان- زۆرێک لە خۆبەخشەکان کە لە''ژووری فریاکەوتن'' لە سودان و دەرەوەی وڵات چالاکن و خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، کۆنفڕانسی لێکۆڵینەوەی ئاشتی لە ئۆسلۆ ڕایگەیاند، خۆیان وەک کاندید خستووەتەڕوو و وەک ڕەمزی هیوا و بەرخۆدان لە سودان کاردەکەن.

 

وەک یەکێک لە دەستپێشخەرییە چالاکەکانی گەنجان لە دۆخی سەختی سودان، کۆمەڵێک گەنج کە لە ناوچە جێناکۆکەکان و دەرەوەی سودان دەژین هاوکاری یەکتر دەکەن و ئەو بۆشاییە پڕ دەکەنەوە کە شەڕ بەجێی هێشتووە، چالاکوانانی گەنج دەستیان بۆ هەزاران کەس بردو هاوکاریان کرد.

 

خۆبەخشەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سودانەوە لە ژوورە فریاکەوتنەکاندا کاردەکەن، ئاو و خۆراکی پاک لەڕێگەی چێشتخانە ناوخۆییەکانەوە لە گەڕەکەکانی ناسراو بە "ئەل تەکایا" دابین دەکەن، زۆربەی ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوچە جێناکۆکەکان دەژین پشتیان پێدەبەستن. گەنجانی ناو لیژنەکانی فریاکەوتنیش سەرکەوتوو بوون لەڕزگارکردنی دەیان هەزار کەس لە ناوچە جێناکۆکەکان و دابینکردنی ناوەندی پەناگە و هاوکاری بۆیان.

 

"لەدوای شەڕی سودان ژووری فریاکەوتن دروستکران"

هەروەها ژووری فریاکەوتن لە بواری مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی توندوتیژی زایەندی و پێشێلکارییەکان کاردەکەن، بەشێک لە خۆبەخشەکان بەهۆی زۆر کارکردنەوە گیانیان لەدەستدا.

 

تیبیان فەتحی لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی ژووری فریاکەوتن وتی: دوای دەستپێکردنی شەڕی سودان ژووری فریاکەوتن دامەزران، ژوورەکە جۆرێک لە وەڵامدانەوەی بەپەلە بوو بۆ کێشەکان، هاوکاری مرۆیی و خۆراک بۆ خەڵکی شارەکە دابینکرا، هەروەها لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی سودان چاودێری تەندروستی دەروونی و مادییان وەرگرتووە، هەروەها ژوورەکە هاوکارە لە پێشکەشکردنی هاوکاری لەڕێگەی دامەزراندنی نووسینگەی ژنان بۆ پێداویستییەکانی ژنان و منداڵان و شوێنێکی سەلامەتی وەک پۆلی پشتیوانی دەروونی و ڕاهێنان بۆ کاری دەستی و بۆ منداڵان دابین دەکات.

 

سەبارەت بەو سەختییانەی ڕووبەڕووی فەرمانگەکە بوونەتەوە، وتیشی: زەحمەتی هەبوو، تۆڕەکانی پەیوەندیکردن پچڕان، بۆیە کۆکردنەوەی پێداویستییەکان قورس بوو، لە ئەنجامدا قورس بوو بۆ ئێمە زانیاری لەسەر داواکارییەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کۆبکەینەوە، ئەمەش هەروەها کاریگەری نەرێنی هەبووە.

 

"ئەو کەسانەی لە ژووری فریاکەوتن کاردەکەن پێویستە خەڵات بکرێن"

سەبارەت بە کاندیدکردنی ژووری فریاکەوتن بۆ خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن کۆنفرانسی توێژینەوەی ئاشتی لە ئۆسلۆ، تبیان فەتحی وتی: بە بۆچوونی ئێمە خەڵاتەکان دەبوو ڕاستەوخۆ بەو کەسانە بدرایە کە لە ژوورە فریاکەوتنەکاندا کاریان دەکرد، چونکە لە بارودۆخی سەختدا کاردەکەن و گیانی خۆیان بەخت دەکەن لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیاندا، هیوادارین کارەکانمان بە شێوەیەکی باش بەردەوام بن، تەنانەت ئەگەر کێشەکەش کۆتایی پێبێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان لە پێشکەشکردنی هاوکاری.