زەهرا کۆیا خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٦ی"ئازایەتی گەورە لە ڕۆژنامەگەرید" وەرگرت

زەهرا کۆیا، دامەزرێنەری دەزگای میدیایی ڕەخشان بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانییەکەی و هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ژنای ئەفغانستان، بە خەڵاتی "ئازایەتی گەورە لە ڕۆژنامەگەریدا" ساڵی ٢٠٢٦ ناسێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

زەهرا کۆیا، ڕۆژنامەنووسی ئەفغانستانی و دامەزرێنەری ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی ڕەخشانا، خەڵاتی "ئازایەتی گەورە لە ڕۆژنامەگەریدا"ی ساڵی ٢٠٢٦ی لەلایەن دامەزراوەی میشدیاکەوە وەرگرت.

 

دەزگای میشدیاک ڕایگەیاند کە خەڵاتەکە بەخشرایە زەهرا کۆیا بەهۆی کارە پیشەییەکانی لە بواری ڕۆژنامەگەریدا و هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ژنان و کچانی ئەفغانستان.

 

هەوڵدان بۆ ڕاهێنان و بەهێزکردنی ڕۆژنامەنووسان

مەراسیمی ساڵانەی خەڵاتکردنی میدیایی کە لەلایەن دامەزراوەکەوە ڕێکخرابوو، دوێنێ لە دوبەی بەڕێوەچوو. دەزگای میشدیاک ساڵانە ڕێز لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان دەگرێت کە لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و ئاشتی و گۆڕانی کۆمەڵایەتیدا ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕن.

 

دامەزراوەی میشدیاک ڕێکخراوێکە کە لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن میشدیا، ڕۆژنامەنووس و وەزیری پێشووی حکومەتی لوبنان دامەزراوە، دامەزراوەکە لە بوارەکانی ڕاهێنان و بەهێزکردنی ڕۆژنامەنووسان، پەرەپێدانی میدیا، ئازادی ڕادەربڕین، مافی ژنان، دیموکراسی و مافی مرۆڤ کاردەکات، ئامانجی زیادکردنی توانای پیشەیی ڕۆژنامەنووسان و پاڵپشتیکردنی ئازادی میدیایە لە ڕێگەی بەرنامەی ڕاهێنان و کۆبوونەوە و پڕۆژەی ڕاگەیاندن.