خەڵکی شەهبا دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد
دەستپێشخەریی گەلی عەفرین-شەهبا لە شاری شەهبا لە دژی گۆشەگیریی توندی ڕێبەری گەی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان ڕێکخست.
شەهبا
دەستپێشخەریی گەلی عەفرین-شەهبا بە دروشمی "ئازادی فیزیکی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد"، ڕێپێوانێکی دژی گۆشەگیریی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێکخست.
ڕێپێوانەکە لە گۆشەی گوندی کەفەر گەریسەوە تا بەردەم ناوەندی شارەوانی گەل لە گوندی تیل سوسین سەر بە ناحیەی ئیحداسە شەهبا بەردەوام بوو، لە میانی ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و لافیتە لەسەر وشەی "کاتی ئازادییە" و "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زامنی بنیاتنانی نەتەوەیەکی دیموکراتە" هەڵگیرا.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم شارەوانی گەل وەستا و دوای خولەکێک ڕێزگرتن، خەدیجە ئیبۆ بەڕێوەبەری مەجلیسی شەهیدانی عەفرین-شەهبا بەیاننامی خوێندەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: بە ناوی کەسوکاری شەهیدان و تەواوی گەلەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆمان دەوێت، بەڵێن دەدەین ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ لایەنگرانمان زامن بکەین، چونکە ئەوە خواستی ئەوان بوو، هزری ڕێبەر ئاپۆ ڕێگا بۆ ئازادی خۆش دەکات ٢٥ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بەرەنگاری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەبێتەوە، دەوڵەتی تورکیا سزای دیسپلینی بەسەریدا دەسەپێنێت و ڕێگە نادات بنەماڵەکەی و پارێزەرانی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە تا کۆتایی ململانێی جەستەیی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بەرخۆدان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.