کەرکوک، ڕژاک یادی ژنە تێکۆشەرانی شەهیدی بەرزڕاگرت
لە شاری کەرکوک، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بەبۆنەی ٨ی مارس بە چالاکییەک یادی شەهیدانی ژنانی تێکۆشەر و شۆرشگێریان بەرزڕاگرت.
کەرکوک
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک لەچوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانیان بەبۆنەی رۆژی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنانەوە، بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی بەرەوە شۆرشی ژنان هەنگاو دەنین" ژمارەیەک پۆستەریان لە سەرتاسەری شاری کەرکوک و ناوەندی شارەکە هەڵواسی.
ناوەڕۆکی پۆستەرەکان پێکهاتبوون لە وێنەی ژنانی شۆرشگێر و شەهیدی تیکۆشانی ڕێگای ئازادی، لەنێوانیاندا وێنەکانی شەهیدان لە ساکینە جانسز تا فریاڵ سلێمان خالد.