"ژنی پەروەردە کراو لە ڕوی فکریشەوە بەهێزە"
نەورۆز هاشم، بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەروەردەی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی عەفرین، باسی لە گرنگیی پەروەردە کرد و وتی: "کاتێک مرۆڤ بە پەروەردەدا تێدەپەڕێت، دەتوانێت کۆمەڵگایەکی ئازاد دروست بکات و زیاتر فێربێت و کەسایەتیی خۆی پەرە پێبدات".
شیرین عەلی
شەهبا- هەموو کەسێک پێویستی بە پەروەردە هەیە، چونکە مرۆڤ لە ڕێگەی پەروەردەو فێرکردنەوە دەتوانێت خۆی و کۆمەڵگاکەی گەشە پێبدات، کۆمەڵگایەکی نەخوێندەوار لە بنچینەدا هەڵدەوەشێتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر خۆی و دەوروبەری بناسێت پێویستە بە پەروەردەدا بڕوات چونکە مرۆڤ لە ڕێگەی پەروەردەوە کەسایەتی و مێژووی خۆی دەزانێت، کەسی پەروەردە نەکراو ناتوانێت بڵێت کە من کۆمەڵگاکەم و ڕاستی دوژمنەکەم باش دەناسم، لەگەڵ پەروەردەدا مرۆڤ دەتوانێت کۆمەڵگایەک ڕێکبخات و لە دژی دوژمن بوەستێتەوە، ئەکادیمیای کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین خولێکی پەروەردەی لە شەهبا دەستپێکرد و ٢٩ ژن بەشداری دەکەن، ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ڕاهێنانەکەدا کردووە لە هەوڵی ئەوەدان کە کەسایەتی خۆیان و مێژووی خۆیان بناسن بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتی دروست بکەن، لەبارەی پەروەردەو فێرکردنەوە، نەورۆز هاشم بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەروەردەی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی عەفرین بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"لە ڕێگەی پەروەردەوە مرۆڤ دەتوانێت دوژمنی خۆی بناسێت"
نەورۆز هاشم ئاماژەی بەوەدا کە مرۆڤ لە ڕێگەی پەروەردەوە دەتوانێت زیاتر خۆی و دەوروبەری بناسێت و وتی: "پەروەردە بۆ خەڵکی وەک نان و ئاو گرنگە پەروەردە بۆ کۆمەڵگای کوردی زۆر گرنگە، دەبێت هەموو کوردێک مێژووی خۆی بناسێت، سیستمی فەرمانڕەوایی و پیاوسالاری هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە کە ژنان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، بەتایبەتی ژنی کورد کە بە بەرخۆدان و تێکۆشین ناسراوە، بۆ ئەوەی لە بەرامبەر سەپاندنی ئەم عەقڵییەتە بوەستینەوە پێویستمان بە پەروەردە هەیە ڕێبەر ئاپۆ باسی گرنگیی پەروەردەش دەکات و سێ جار وشەی پەروەردە دووبارە دەکاتەوە، بۆیە پەروەردە بۆ هەموو نەوە و کەسێک زۆر گرنگە".
"مرۆڤی پەروەردەکراو دەتوانێت کۆمەڵگایەکی ئازاد دروست بکات"
نەورۆز هاشم گرنگیی پەروەردە بۆ تاک و کۆمەڵگا بەم شێوەیە هاوبەش دەکات: "پێویستە مرۆڤ یارمەتی خۆی بدات و ئەو شتە خراپانەی کە لە مێشکیدا هەیە لە ڕێگەی پەروەردەوە بیگۆڕێت بۆ خەسڵەتی ئەرێنی، ئەو عەقڵییەتی پیاوسالارییەی کە پێنج هەزار ساڵە بەسەر ژناندا سەپێنراوە دەتوانرێت لە ڕێگەی پەروەردەوە بنبڕ بکرێت، هەروەها ئەوەی کە خۆی زیاتر پەروەردەدەکات نێرە چونکە عەقڵییەتی پیاوسالاریش لە مێشکیاندا سەپێنراوە، لەکۆمەڵگەی سروشتیدا هەموو شتێک مانای هەبوو، چونکە ژنان سەرکردایەتی کۆمەڵگا دەکەن ئامانجمان زیندووکردنەوەی کۆمەڵگای سروشتییە لە ڕێگەی پەروەردەوە لە هەمان کاتدا، دەمانەوێت سروشت و واقیعەکەمان بدۆزینەوە".
"لە ڕێگەی پەروەردەوە ڕاستی خۆیان دەزانن"
نەورۆز هاشم لە کۆتاییدا ڕایگەیاند، کە ئەو ژنەی پەروەردە دەکرێت لەڕوی فکرییەوە بەهێزە و وتی: "پەروەردە لەژیانماندا زۆر گرنگە و دەبێت لەسەر بنەمای واقیع منداڵەکانمان پەروەردە بکەین، ئەمڕۆ دوژمنانمان زۆر لە پەروەردە دەترسن، چونکە پەروەردە چاومان دەکاتەوە و ڕاستی دوژمنمان دەزانین ئەو ژنانەی کە ئێستا لە پەروەردەدان زۆر دڵخۆشن بە زانینی ڕاستی و مێژووی خۆیان دەتوانین بڵێین ژنێکی ڕۆشنبیر لەڕوی فیکرییەوە بەهێزە".