ژنێی کورد دوای هەڕەشە و گرتن چارەنووسی نادیارە
لە نێوان پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ژنانی کورد، دونیا وەیسی، ژنێکی خەڵکی دیواندرە، دوای زنجیرەیەک هەڕەشە پێش دەستبەسەرکردنی، لەلایەن ئەندامانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەرو پاشان ڕفێندراوە.
ناوەندی هەواڵ
هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی گەلی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢، لە چوارچێوەی بەرفراوانبوونی مەودای پێشێلکارییەکانی دژی ژنانی کورد، دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە توندکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند، کە ژنێکی کوردی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی دونیا وەیسی، خەڵکی دیواندرە پاش زنجیرەیەک هەڕەشە پێش دەستبەسەرکردنی لەلایەن ئەندامانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر و پاشان ڕفێندراوە، تا ئێستا چارەنووسی ئەو ژنە نادیارە.
هەروەها سپای پاسداران فشارەکانی بۆ سەر هاوڵاتیان و بەتایبەت ئەوانەی داوای خۆپێشاندانی گشتی دەکەن چڕتر کردەوە و هێزی سەربازی، ئەمنی و ئیتلاعاتی لە ژمارەیەک شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر کرد.