ژنێکی گەنجی هەڵەبجە خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بەدەستهێنا
لە نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک، شانۆکار توران ئومێد خەڵاتی یەکەمی باشترین ئەکتەری ژنی بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٥ی تشرینی دووەم، لە کۆتا ڕۆژی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لەکەرکوک شانۆیی "زەروو" لەنووسین ودەرهێنانی هەردی هادی، بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەڵەبجە و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ لقی هەڵەبجە، شانۆکاری بەتوانا "توران ئومێد قادر" توانی خەڵاتی یەکەمی باشترین ئەکتەری ژن بەدەستبهێنێت.
شایانی باسە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە لە کۆی ٢٠ وڵاتانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بەشداریان تێدا کرد بوو.