ژنێکی گەنج لە هەولێر بە گوماناویی خنکا
ژنێکی گەنج لە گەڕەکی دارەتووی نوێ لە هەولێر بە گوماناویی خنکاو دەوترێت کە بە پەت خۆی خنکاندووە. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220306-56b62b4f8bd4d80ecdd9cb8b18f08568-l-jpg43c412-image.jpg)
ژنێکی گەنج لە گەڕەکی دارەتووی نوێ لە هەولێر بە گوماناویی خنکاو دەوترێت کە بە پەت خۆی خنکاندووە.
ناوەندی هەواڵ
بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی نوژنها، دوێنێ ٢٨ی شوبات، لە هەولێر ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٣ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی دارەتووی نوێ بە پەت خۆی خنکاندو کەسوکارەکەی وتویانە کە بەهۆی کەمی نمرەی وانەکانی ئەو کارەی کردووە.
بەڵام ئەوەی لە میدیکان لەسەر ئەو ڕوداوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکرێت کە دوایی چەند جارێک خوازبێنی ئەو ژنە گەنجە لە لایەن کوڕێکەو بۆ پێکهێنانی ژیانێکی هاوبەش ، داواکارییەکە ڕەتکراوەتەوە هەربۆیە کوڕەکە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە و دواتریش ژنە گەنجەکە خۆی خنکاندووە.