ژنێک لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا

ژنێک لە گوندی تارتووسی شارۆچکەی حەمیدییە، پاش ئەوەی هاوسەرگیری کردووە، لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوچەکانی ژێردەستی حکومەتی شام، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زۆرترین حاڵەتەکانی توندوتیژی و کوشتنی ژنانی تیادا تۆمار کراوە، ئەمەش لە کاتێکدا کە ڕێژەی هەژاری و بێکاری و فشارەکان بەرزبوونەتەوە لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی لە وڵاتەکەدا هەیە.

 

دوێنێ ٨ی حوزەیران، ژنێک لە ناو ماڵەکەیدا لە شارۆچکەی حەمیدییە لە گوندی تارتوس، بەهۆی ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی دیکەدا کردووە، لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.

 

تاوانەکە لە کاتێکدا بووە کە هاوسەری ژنەکە لە ماڵەوە دوور بووە و دوای تاوانەکەش بکوژەکە پەیوەندی بە بەرپرسانەوە کردووە و خۆی ڕادەست کردووە.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی شام، ڕوودانی ١٤٥ کوشتنی بە مەبەستی تۆمارکردووە، کە بەشێکیان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی یان دزی و هەندێکی تریش کە تا ئێستا هۆکارەکانیان نادیارە، بەهۆی ئەم تاوانانەوە ١٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٧یان منداڵن و٢٥یان ژنن.