ژنێک لە بەغدا لە لایەن براکەیەوە کوژرا
کوشتنی ژنان بەدەستی پیاوان بەردەوامی هەیەو لە بەغدا ژنێکی گەنج بەدەستی براکەی کوژرا.

ناوەندی هەواڵ
ئەقڵیەتی پیاوسالاری توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەردەوامی هەیە و ژنان بەدەستی پیاوانی ناو بنەماڵەکانیان دەکوژرێن، لە نوێترین ڕووداودا ژنێک لە بەغدا لە لایەن براکەیەوە کوژرا.
سەرچاویەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو ژنێکی گەنج، کە تەمەنی نزیکەی ٢٥ ساڵ له ناوچهی عوبهیدیه له ڕۆژههڵاتی بهغدا لە لایەن براکەیەوە بە فیشەک کوژرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بکوژەکە پیشەی پۆلیسە لە بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی فیدڕاڵی، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بهرهو شوێنێكی نادیار ههڵاتووە، لە ئێستادا دهزگا ئهمنییهكان بهدوایدا دهگهڕێن و لێكۆڵینهوهیان بۆ ڕووداوهكه دەستپێكردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، شەوی ٢٧ی ئایار لە هەولێر تەرمی ژنێکی کورد بە ناوی خەرمان شەمسەدین دۆزرایەوەو هاوکات پزیشکێکی سەنتەری ئازادیی نەشتەرگەری و نەخۆشیی دڵ لە دهۆک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا، لە باشووری کوردستان لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٠ ژن کوژراون و ٩ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە چوارەم هەڵسەنگاندنی پەیمانگەی جۆرج تاون بۆ (ژنان، ئاشتیی و ئاسایش) بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە عێراق لە هەر پێنج ژن، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی دەبێتەوە.