ژنێک بەهۆی سوتاوییەوە گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکە لەپێناو پارەدا کوژرا
کوشتنی ژنان بە هۆکارە جیاوازەکان و لەژێر پەردەی شەرەف و کێشەی کۆمەڵایەتیدا بەردەوامە، لە هەرێمی کوردستان پاش چەند ڕۆژ لە مانەوەی بە سوتاوی، ژنێک گیانی لەدەستدا و ژنێکی دیکە لە عێراق کوژرا.
کوشتنی ژنان بە هۆکارە جیاوازەکان و لەژێر پەردەی شەرەف و کێشەی کۆمەڵایەتیدا بەردەوامە، لە هەرێمی کوردستان پاش چەند ڕۆژ لە مانەوەی بە سوتاوی، ژنێک گیانی لەدەستدا و ژنێکی دیکە لە عێراق کوژرا.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٧ی شوبات، ژنێک بە ناوی شیلان حەسەن لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ لە سنوری شارۆچکەی کەلار بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا، ژنەکە خاوەنی دوو منداڵە و دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە.
بە وتەی ئەیوب حسین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان و خێزان، ژنەکە خۆی سووتاندووە و دوای ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە شارۆچکەی کەلار، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی سلێمانی کراوە، دوای دوو ڕۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
باسی لەوەشکرد بەپێی ڕاپۆرتی پزیشک ۹۳% جەستەی سووتاوە و نەیانتوانیوە وتەی تەواوی لێ وەربگرین، تەنها ئەوە نەبێت وتویەتی سکاڵام لەسەر کەس نییە
بە پێی زانیارییەکان، شیلان پێشووتر هاوسەرگیری دیکەی ئەنجامداوە و جیابووەتەوە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە بۆ دووەمجار هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا ئەنجامداوە، ئێستاش لێکۆڵینەوە لە کەیسی شیلان حەسەن بەردەوامە.
عێراق، سێ پیاو ژنێک دەکوژن
هاوکات له رۆژههڵاتی بهغدا سێ پیاو ژنێکیان کوشتووە، دوای هەوڵدانی نووسینگهی نههێشتنی تاوانی حهبیبیه و دۆزینەوەی تەرمی ژنەکە سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژنەکە لە ناو مەڵەکەی خۆیدا کوژراوە، دوای لێكۆڵینهوه دهركهوتووه، یهكێك له تۆمهتبارهكان، نهوهی ژنه كوژراوهكه بووه لهگهڵ دوو تۆمهتباری دیكه بهشداری له تاوانهكه كردووه.
ئەنجامدەرانی تاوانەکە دانیان بەوەداناوە کە ئەوان ئەو کارەیان کردووە بە مەبەستی دزینی بڕی ٨٧ ملیۆن دینار کە لە ماڵی ئەو ژنەدا بووە، تۆمەتبارەکان به پێی ماددهی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی ڕادەستی دادگا کراون.
ت.پ