ژنانی ئێزیدی حەلەب: دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە بکرێت

یەکێتی ژنانی ئێزیدی حەلەب لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵکوژییەکەی دژی گەلی ئێزدی شەرمەزار کرد و داوایان کرد لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال.

حەلەب

 

یەکێتی ژنانی ئێزیدی حەلەب لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٧٤ی داعش لە سەر شەنگال بەیاننامەیەکی دا.

 

بەیاننامەکە بە ئامادەبوونی دەیان ئەندامی یەکێتی ژنانی ئێزیدی شاری حەلەب و ئەندامانی کۆنگرەی ستار لە گەڕەکی ئەشرەفیە ڕاگەیەندرا، بەیاننامەکە بە زمانی کوردی و عەرەبی لەلایەن سۆزدار جومعە و سیدار دەروێش، ئەندامانی یەکێتی ژنانی ئێزدی حەلەب، خوێندرایەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا  بە زمانی کوردی خوێندراوەتەوە، ڕاگەیەندراوە کۆمەڵکوژییەکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە شەنگال بە دڕندانەترین کۆمەڵکوژی سەدەی ٢١ پێناسە کراوە، چونکە چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە، ژنانیان ڕفاندووە، لە بازاڕەکاندا فرۆشتوویانە و دەستدرێژیان کردوونەتە سەر، ئەم تاوانانە کە نیشانەیەکی ڕەشن لەسەر ڕووخساری مرۆڤایەتی، جێپەنجەیەکی خراپیان لەسەر ژنان بەجێهێشتووە.

 

پێویستە لێکۆڵینەوە لە بکەری کۆمەڵکوژیەکە بکرێت

لە بەیاننامەکەدا بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە و گەریلاکانی ئازادی بۆ ڕزگارکردنی شەنگال بەبیر هێندراوەتەوە و باس لەوە کرا، بە قوربانیدانی گەریلاکانی یەپەگە و یەپەژە و هەپەگە و یەژاستار ڕێگری لە کۆمەڵکوژی زیاتر کرد و ئازادی هاتە بوون.

 

هەروەها داوا کراوە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بکرێتەوە و لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال.

 

دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکە دروشمی "بژی بەرخۆدانی شەنگال" بەرزکرایەوە.