ژنانی ئێزیدی بە ئۆنلاین باسیان لە پلانگێڕی نێودەوڵەتی و ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم کرد

ژنانی ئێزدی لە دانیشتنێکی ئۆنلاین باسیان لە پلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم کرد کە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی واژۆ کرابوو.

شەنگال

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی، چەتری ژنانی ئێزیدی ئەوروپا و یەکێتی ژنانی ئێزیدی ڕۆژئاوا دژی پلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەمان کاتدا دژی هاوپەیمانی نێوان دەوڵەتی تورکیا، هەولێر و بەغدا دژی کۆمەڵگەی ئێزدی کۆبوونەوەی ئۆنلاینیان بە بەشداری ٢٤ کەس بەڕێوەبرد.

 

لەو دیدارەدا سیاسەتمەداران و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی چوار پارچەی کوردستان، شەنگال و ئەوروپا بەشدارییان کرد، کۆبوونەوەکە بە چوار سیمینار لەسەر پلانی ٩ی تشرینی یەکەم و ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەسەر گۆشەگیریی توندی ئیمرالی و سیستم بەردەوام بوو.

 

 یەکەم سیمینار لە لایەن هەدیە شەمۆ، ئەندامی یەکێتی ژنانی ئێزیدی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو، لە سەرەتای سیمینارەکەدا تیشکی خستەسەر کارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سووریاو وتی: کۆمەڵگەی کوردی دوور بوو لە کولتوور و باوەڕ و پێوەرەکانی ژیانی، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی کەسایەتییەکی وەک ڕێبەر ئاپۆ، کۆمەڵگە جارێکی تر هەستی بە خۆی کرد و هەستا, ڕێبەر ئاپۆ زۆرێک لە کارەکانی لە سووریا بەڕێوەبرد، کورد بەختەوەرترین کەس بوو لە سووریا، بە ئامانجگرتنی ڕێبەر ئاپۆ بە ئامانجی لەناوبردنی ئەو سیستمەی کە دروستی کرد و نەتەوەی کورد بوو، لەناو تەڤگەری ئازادیدا نەک هەر کورد بەڵکو زۆر نەتەوەی تریش پەیڕەوی ئەم بیرەو فەلسەفەیە دەکەن، ٢٦ ساڵ بەسەر پلانگێڕیەکەدا تێپەڕیوە، چوار ساڵە هیچ هەواڵێکمان لە ڕێبەر نەبیستووە، گۆشەگیرییەکی توند ئەنجام دەدرێت.

 

"شکاندنی سنوورەکان ئەرکی ئێمەیە"

" لە کۆتایی قسەکانیدا هەدیە شەمۆ تیشكی خستەسەر گۆشەگیریی ئیمرالی و وتی: بیری ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بۆ نەتەوەی کورد نییە، کاتێک دەڵێین ڕێبەری گەلی کورد پێکهاتەکانی تر قبوڵی ناکەن، چونکە ڕێبەر ئاپۆ بووەتە ڕێبەری هەموو گەلان، ئێمەی ژنانی ئێزیدی و کورد و عەرەب و مەسیحی پێویستە دەستی یەکتر بگرین، چونکە ئازاری ژن وەک یەکە، ئەمڕۆ چارەسەری هەموو قەیرانەکان لە ئیمرالییە، شکاندنی ئەو دیوارانە ئەرکی ئێمەیە وەک ژن، دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بە هێرشەکانیان کۆمەڵگە تیرۆر دەکەن و نیشانی دەدەن کە دەسەڵاتیان هەیە، بەڵام تورکیا هیچ دەسەڵاتێکی نییە، ڕێبەر ئاپۆ دیواری ئیمرالی شکاند و فەلسەفەی خۆی گەیاندە هەموو جیهان، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی دەتوانین بە بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ڕێکبخەین و بگەینە هەموو جیهان.

 

 

"ئامانجی پلانگێڕییەکە و ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم وەک یەکە"

نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی سەبارەت بە پلانی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پلانی ٩ی تشرینی یەکەم دژی پێکهاتەی ئێزیدی وتی: پلانگێڕیی ساڵی ١٩٩٨ و پلانی دژ بە ڕێبەرو ئەو پلانەی دژی پێکهاتەی ئێزیدی جیاواز نەبوون لە یەکتر، دژی پێکهاتە ئازادیخوازەکان بوون، ڕێبەرەکەمان جیهانییە و تەنها هی نەتەوەکەی نییە، لە سەرێکانی و گیرێ سپی هەموو گەلان زەرەرمەند بوون و زەحمەتییان بەسەردا هات، لە شەنگالیش هەمان شت ڕوویدا، بەڵام ژنانی ئێزیدی زۆرترین زیانیان بەرکەوت، ئەو پلانەی لە ساڵی ٢٠٢٠ لەسەر شەنگال داندرا، هێرشێک بوو دژی ئیرادە و خوێنی شەهیدەکانمان، ئەوان دەیانویست تەڤگەروو ڕێکخستن و هێزمان تێک بدەن، بەڵام بە پاڵپشتی ژنان و کۆی کۆمەڵگاکەمان ئەو پلانە بێ ئەنجام بوو، بەداخەوە ئێستاش هەمان یارییەکان دەکەن و دەیانەوێت ئەو هێزانە بهێننەوە کە هەموو زەویەکانی شەنگالیان پێ فرۆشتوون، لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا شەنگال هەرگیز وەک ئێستا ئارام نەبووە، بەڵام دەیانەوێت بە بیانووی ئەوەی لە شەنگال ئاشتی نییە، داگیری بکەن.

 

"فەلسەفەی بوون و ئازادی"

ئایسەل ئاڤێستا، لە ژن تیڤی سێیەم سیمیناری پێشکەش کرو  لەسەرەتادا ڕۆژی پلانگێڕییەکەی شەرمەزار کرد و هەڵسەنگاندنێکی ڕێبەری گەلی کوردی لەسەر پێکهاتەی ئێزدی خوێندەوە و وتی: ئیدانەی ئەم ڕۆژە بەدبەختە دەکەین و سڵاو لە ئازادیخوازان دەکەین، بێگومان فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چرای بوون و ئازادییە بۆ ژنانی ئێزیدی و کۆمەڵگەی کورد و هەموو ئازادیخوازان، بە ناوی کۆمەڵگەی ئێزیدییەوە سڵاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم، سەرەتا سڵاو لە ژنانی ئێزدی دەکەم کە من زیندووترین شایەتحاڵی قارەمانێتییانم و هەموو کۆمەڵگەی ئێزدیمان هەڵدەستن، دڵم بۆیان لێدەدات.

 

"فەلسەفەیەک کە پێشکەش بە ژنان کراوە"

لە درێژەی سیمینارەکەدا ئایسەل ئاڤێستا تیشکی خستەسەر پلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و وتی: ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە جیاواز بوو لە هەموو ڕاپەڕیوەکانی کورد، شوێنێکی تایبەتی بۆ ژنان دیاری کرد، بە خۆشەویستی و دۆستایەتی و ژیانی لەگەڵ ژنان جیاوازی خۆی نیشانداوە، ژنان لە زۆر شۆڕشدا بەشدارییان کردووە، بەڵام پرسی ژنان لە هیچ شۆڕشێکدا پرسی یەکەم نەبووە، ئەوان هەمیشە دەیانوت دوای شۆڕش، باس لە بارودۆخی ژنان دەکەین، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بەشێکی جەوهەری لە پارادایمەکەی، ئازادی ژنانی وەرگرت، ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان ژنان بەم پارادایمە خۆیان ڕێکدەخەن، هەر بۆیە دەڵێین پلانەکە دژی کۆمەڵگە و ژنانە بەتایبەتی، ڕێبەر ئاپۆ پارتی ژنانی پێشکەش بە ژنان کردووە، PAJK گەورەترین پارتی ژنانە کە هەمووان لە باوەش دەگرێت، لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا فەرمان کرایەسەر شەنگال، زۆرێک لەوێ برخۆدانیان کردو ژنە گەریلاکان لەوێ شەڕیان کرد و ئەمڕۆ یەژەشە بەرهەمی ئەو ژنە خۆڕاگرانەیە، هەموو شتێک بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بونیاد نراوە.

 

"ئیمرالی سیستمێکە دژی یاسا"

زۆزان ئاکیپا، پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆتاییدا قسەی کرد و سەبارەت بە گۆشەگیریی ئیمرالی و سیستمەکە وتی: ئێمە لە سەدەی ٢١داین کە سەدەی ژنانە، بەڕێز ئۆجالان سیسممی ئیمرالی لەسەر سێ قاچ هەڵدەسەنگێنێت، ئەمانە ئەمریکا و ئەوروپا و تورکیان، لە دوایین کۆبوونەوەدا بەڕێز ئۆجالان بە پارێزەرانی وتووە، "تەنها هەفتەیەکم بدەنێ و هەموو شەڕەکانی ئێستا دەوەستێنم"  بەڵام بەداخەوە دوای ئەوە گۆشەگیرییەکە توندتر بوو، تا ئێستا چاومان پێی نەکەوتووە، زیندانێکی وەک ئەوەی ئیمرالی نییە، لە ساڵانی سەرەتادا بەڕێز ئۆجالان ٢٣ کاتژمێر لە ژوورەکەدا بوو و تەنیا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەچووە دەرەوە بۆ حەوشە. کامێرا ٢٤ کاتژمێر چاودێری دەکرد،. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تەنها ٥ کۆبوونەوە هەبووە، و دوای مانگرتن لە خواردن ئەنجامدراون، بەڕێز ئۆجەلان بۆ ماوەی ٥ خولەک لەگەڵ براکەی قسەی کرد، لە ماوەی ٢٥ ساڵدا تەنیا دوو جار مافی تەلەفۆنکردنی پێدراوە، هەرچەندە لە سیستمی تورکیدا هەموو زیندانییەک مافی ئەوەی هەیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسە لەگەڵ بنەماڵەکەی بکات، سی پی تی ٩ جار سەردانی ئیمرالی کردووە و ڕاپۆرتەکانی کۆبوونەوەکەیان هاوبەش کردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ سەردانیان کردووە و ڕاپۆرتەکەیان هاوبەش نەکردووە، چونکە تورکیا قبوڵی نەکردووە، بەڵام سی پی تی دەتوانێت هاوبەشی بکات و کەس دەستوەردانی تێدا ناکات، هەروەها لە ئازەربایجان بینیمان کە حکومەت قبووڵی نەکرد، بەڵکو هاوبەشی سی پی تی بوو، ئەمە پلانێکە بە پێچەوانەی یاساوە.