ژنانی ئێزدی لە ڕێگەی پەروەردەوە ڕێکخستنبوونیان بەهێزتر دەکەن
ژنانی ئێزدی کە بەشداری خولی پەروەردەی ١٥ ڕۆژەیان کردووە ڕایانگەیاندووە، لە ڕێگەی ئەو جۆرە پەروەردانەوە خۆیان و کۆمەڵگاکەیان ڕێکدەخەن و ڕێگری لە فەرمانی دیکە دەکەن.

شەنگال
ژنانی ئێزدی لە ڕێگەی خولی پەروەردەوە خەریکی پەرەپێدانی خۆیان و بەهێزکردنی ڕێکخراوەکەیانن، لەسەر ئەم بنەمایە، لە ١٠ی ئایاردا، تەڤگەری ڕزگاریخوازی ژنانی ئێزدی "تاژێ"خولێکی پەروەردەی داخراوی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە ئەکادیمیای شەهید بنەڤش ئاگاڵ لە شاری شەنگال، بە ناوی خولی شەهید زەلال عەفرین، بە بەشداری ژنانی دامەزراوە و ئەنجومەنەکان کردەوە، لە ماوەی خولەکەدا بابەتەکانی وەک مێژووی ژنان، مێژووی ئێزیدییەت، جینۆلۆژی و هتد دەوترێتەوە.
خولی پەروەردە کە ١٥ ڕۆژ لەمەوبەر دەستیپێکرد کۆتایی هات، ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە خولەکە کرد بە کورتی بۆچوونەکانیان لەگەڵ ئاژانسەکەمان باس کرد.
‘ئێمە لە ڕێگەی پەروەردەوە ڕێگری لە فەرمانەکانی تر دەکەین’
خالیا حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی دۆهلا وتی: زۆر باشە کە لەم پرۆسەیەدا پەروەردەیەکی لەو شێوەیە ببینم، دەمەوێت هەموو ژنان لە ڕێگەی پەروەردەوە گەشە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن، ئەگەر پێش فەرمانەکە ڕێکخراو و شارەزا بووایە، ئەو شتانەی کە لە فەرمانەکەدا ئەزموون کرابوون، ئەمڕۆ ڕوویان نەدەدا، ڕەنگە جارێکی دیکە هێرشەکان ڕوویان دابێتەوە، بەڵام ئەنجامەکانی وەک خۆیان نەدەبوو، بۆیە دەبێت ژنانی ئێزدی خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن بۆ ڕێگریکردن فەرمانەکانی تر بێگومان نەک تەنها ژنانی ئێزیدی، هەموو ژنانی جیهان دەبێت خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن.
پەروەردە لەسەر گرنگی و ئامانجی کۆمۆنەکان
جانۆ شەنگالی، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی خانەسۆر ڕایگەیاند کە لە کاتی پەروەردەکەدا، پەروەردە لەسەر گرنگی و ئامانجی کۆمۆنەکان وەرگرتووە و بەم شێوەیە وتی: ئێمە بەشداریمان لە پەروەردەی ئایدیۆلۆژی ١٥ ڕۆژە کرد لەسەر بنەمای پەرەپێدان و ڕێکخستنی خۆمان، پەروەردەمان وەرگرت لەسەر گرنگی و ئامانجی کۆمۆنەکان و هەروەها لەسەر بنەمای ئەوەی کە کۆمەڵگا چۆن دەتوانێت خۆی لە ڕێگەی کۆمۆنەکانەوە ڕێکبخات". و خۆی بەڕێوە ببات ئێستا دەستمان کردووە بە دامەزراندنی کۆمۆنەکان لە شرنگال.
"هەموو ژنێک پێویستی بە پەروەردەکردنی خۆی هەیە"
لەسەر هەمان بابەت، نەدۆ شانگال، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی شەنگال جەختی لەسەر پێویستی پەروەردەکردنی ژنان کردەوە و وتی: ئێمە لێرە خولی ١٠-١٥ ڕۆژە بۆ گەشەپێدان و ڕێکخستنی ژنانی ئێزدی دەکەینەوە، لە ماوەی ئەو ١٥ ڕۆژەدا پەروەردەمان بۆ ژن و کۆمۆنەکان وەرگرتووە، هەموو کەسێک، بەتایبەتی ژنان، پێویستی بە پەروەردەکردنی خۆیان هەیە، چونکە پەروەردە گەشە بە مرۆڤ دەکات و بەهێزو ڕێکخراوی دەکات.
"ئێمە خۆمان پەرەپێدەدەین و ڕێکدەخەین"
نەعیم زۆراڤا، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی زۆراڤا ڕایگەیاند، بەشداریکردن لە پەروەردەیەکی لەو شێوەیەدا مایەی دڵخۆشی بووەو وتی: لە ڕێگەی پەروەردەوە پەرە بەخۆمان دەدەین و زانیاری بەدەستدەهێنین و خۆمان ڕێکدەخەین، ئەمە یەکەمجارە بەشداری پەروەردەیەکی داخراو دەکەم و ئەمەش بۆ من سەرکەوتنە، لە کاتی پەروەردەکەدا زۆر شت فێربووم، دەتوانین هەم خۆمان و هەم هەموو کۆمەڵگە بەڕێوەببەین.
"خولی پەروەردە دەبێت هەمیشە کراوە بێت"
شیرین خانەسۆر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی خانەسۆر باسی لە کاریگەری پەروەردە لەسەر ژنان کرد و وتی: پەروەردەی ١٥ ڕۆژە زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، پێویستە خولی پەروەردەی وەک ئەمانە هەمیشە کراوە بێت بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان و کۆمەڵگەکەمان پەرەپێبدەین و ڕێکبخەین، پەروەردەمان لەسەر کۆمۆنەکان، ژنۆلۆژی، واقیعی کۆمەڵگەی ئێزدیەکان و هتد وەرگرت، چەندین شتی نوێ فێربووین.