ژنانی ئێزدی: هیوا دەخوازین جەژن ببێتە هۆکاری ئاشتی

یەکێتی ژنانی ئێزدی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگەیاند، پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکەین و هیوا دەخوازین جەژن ببێتە هۆکاری ئاشتی و خۆشەویستی، دەشڵێن، لەم كاتەدا داوای دیالۆگی ئاشتیانە لەسەر خاکی سووریا دەکەین.

ناوەندی هەواڵ 

 

یەکێتی ژنانی ئێزدی لە ڕۆژئاوای كوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی موسڵمانان دەکەین و هیوا دەخوازین جەژن ببێتە هۆکاری ئاشتی و خۆشەویستی دوور لە توندڕەوی و وێرانکاری.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، هیوادارین لە جەژندا بتوانین لەگەڵ پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و سەرجەم بیروباوەڕەكانماندا بە یەکڕیزی لەسەر خاكەكەمان بژین.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەم جەژنەدا داوای دیالۆگی ئاشتیانە لەسەر خاکی سووریا دەکەین بە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانەی هەموو پێکهاتەکان و ئایینەکان، كە تێیدا ژنان ڕۆڵی پێشەنگ و مێژوویی خۆیان ببینن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەکەیان.