ژنانی عەین عیسا: یەکگرتنی قەسەدە لەسەر بنەمای دیدێکی دیموکراتیک دەستپێکی چارەسەری سووریایە
یەکگرتنی هێزەکانی قەسەدە لەگەڵ سوپای داهاتووی سووریا، دەبێتە هۆکاری گەیشتن بە یەکێتی نەتەوەیی لە سووریادا، هەروەها بەشداریی هەموو لایەنەکانی سووریا لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکدا چالاک دەکات.
نورشان عەبدی
عەین عیسا- هەوڵەکان بۆ یەکخستنی هێزەکانی قەسەدە بەردەوامە لە لەرزین، بەهۆی بێدەنگی حکومەتی کاتی سووریا، کە پێداگری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانە دەکات، کە زیاتر لە ١٠ ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و ڕۆڵێکی بنەڕەتیان هەبووە لە نەهێشتنی ترسناکترین هێزی تیرۆریستی کە داعشە.
دەوڵەتی تورکیا ڕۆڵێکی نەرێنی دەگێڕێت لە گەیشتن بە چارەسەر و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سووریاییەکان، پاڵنانی دووبەرەکی و ڕێگریکردن لە حکومەتی کاتی لە یەکگرتنی دیموکراتیکی لەگەڵ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قبوڵ دەکات.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ئەو ماوەیەی کە لەلایەن ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی قەسەدە و سەرۆکی کاتی ئەحمەد شەرع "جۆلانی" لەسەر ڕێککەوتوون، بەپێی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار، ژنانی کۆمەڵگەی عەرەبی لە شاری عەین عیسا لە ناوچەی فورات پێیان وایە، یەکگرتنی دیموکراتیک یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی دەستکەوت و شۆڕشەکەیان و بەشدار یش دەبێت لە بونیادنانی وڵاتێکی دیموکراتیک و فرەچەشنی لە سووریادا.
"قەسەدە ئاسایش و سەقامگیرییە بۆ گەلی سووریا"
عەزیزە حەسەن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی عەین عیسا دووپاتی دەکاتەوە، هێزەکانی قەسەدە کە لە کوڕ و کچەکانی ناوچەکە پێکهاتوون، سەرچاوەیەکی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان پێکدەهێنن، وتی: لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێمە پارێزگاری لە کوڕ و کچەکانمان دەکەین و هێزەکانمان لە قەسەدەدا دەبینینەوە.
هەروەها پێی وایە دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکگرتن لە نێوان هێزەکانی قەسەدە و حکومەتی کاتی سووریا لە دیمەشق زۆر گرنگە، چونکە ئەم یەکگرتنە دەبێتە هۆی هێنانەدی ئاشتی و ئاسایش بۆ هەموو ناوچەکانی سووریا، ئەمەش سوودی بۆ هەموو پێکهاتەکان و گروپەکان دەبێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە قەسەدە نوێنەرایەتی ناسنامە و ئیرادەی هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکات، قەسەدە لە ناوچەکانی ئێمەدا بەپێی بەها و ڕەوشت و بنەماکانی شۆڕش بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ناوچەکە دامەزراوە، بۆیە هێزێکە بانگەشە بۆ ئاشتی و دیموکراتیکی دەکات نەک شەڕ و وێرانکاری، بە پێچەوانەی ئەو تۆمەتانەی کە دەڵین سووریا دابەشببێت یان بانگەوازی دیکەی لەو جۆرە، هەروەها تاکە هێزە کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە سووریا و پاراستنی یەکێتی گەلی سوریا و ناوچەکە.
"یەپەژە دەبێت ناسنامەی جیاوازی خۆیان بپارێزن"
عەزیزە حەسەن جەختی لەسەر بنەماکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ کردەوە و ڕایگەیاند، ژنانی ناوچەکە لە ڕێگەی شۆڕشەکەمانەوە، کە فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی وەک بنەمای ڕێنمایی وەرگرتووە، دەستکەوتی زۆریان لە ئاستی سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتنە سەربازییەکانی یەپەژە تەنها سەربازی نین، ئەوان هێزێکن کە ناسنامە و بوونی ژنان دەپارێزن، هەروەها شەڕ دەکەن بۆ ڕزگارکردنی هەموو ژنێک کە بەرکەوتووی توندوتیژی و کوشتن، بۆیە لە هەر ڕێککەوتنێکدا کە ڕووبدات و لە چوارچێوەی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی قەسەدە لە ڕیزەکانی سوپای نوێی سورویادا، دەبێت تایبەتمەندی یەپەژە بپارێزرێت بۆ ئەوەی بتوانن هەموو ژنانی سووریا بپارێزن.
"دۆخی ژنان خراپە لەو ناوچانەی کە حکومەتی کاتی کۆنتڕۆڵی کردووە''
عەزیزە حەسەن ڕوونیشیکردەوە، دەستکەوتەکانی ژنان لە سایەی قوربانیدان و بەرخۆدانی هێزە سەربازییەکان و هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدیهاتووە، وتی: ئەمڕۆ دەتوانین مافەکانی خۆمان بەکاربهێنین، توانای بەڕێوەبردنی خۆمان و ناوچەکانمان هەیە، بێ ترس داوای مافەکانی خۆمان دەکەین، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کارگێڕ و سیاسەتمەدار و کارمەندی سەربازین، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی دیکەی سووریا دۆخی ژنان کارەساتبارن، ژن هیچ ڕۆڵ و مافێکی نییە و دەستووریش پەراوێزیان دەخات، بۆیە ئێمە حوکمڕانی ناوچەکانی خۆمان لەلایەن ئەو گروپە جیهادیانەی سەر بە حکومەتی کاتین، کە کۆمەڵکوژییان لەدژی پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی سووریا ئەنجامداوە، قبوڵ ناکەین.
"یەکگرتنی دیموکراتیکی کۆتایی بە شەڕەکان دەهێنێت"
نورە عوسمان، ئەندامی ماڵی ژنان لە کامپی تل سامان، ڕایگەیاند، بۆ کۆتایی هێنان بەو کوشتن و ڕفاندن و کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی گروپ و پێکهاتە جیاوازەکان لە سووریا ئەنجام دەدرێن، وەک هاوڵاتیانی سوەیدا و عەلەوییەکان و شیعەکان، هاوڵاتیانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵات، پشتیوانی یەکخستنی هێزەکانی قەسەدە دەکەین، کە دەمان پارێزن و بەرگریان لێدەکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە قەسەدە ئاسایش و هێزێکە بۆ هاوڵاتیانی ناوچەک، هەروەها ئێمە ئەو ئازار و کارەساتەمان بەخۆوە بینی کە پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا بەرگەیان گرتووە و بەردەوامیشن لەبەرگە گرتنیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، سووریا بە یەکخستنی گەلەکەی و جێبەجێکردنی دیموکراتیک و فرەچەشنی و ناناوەندی، ئازاد و دیموکراتتک دەبێت، شەڕ و کۆمەڵکوژییەکان کۆتاییان دێت، چونکە شەڕڤانانی قەسەدە کوڕ و کچی ئێمەی سووریان و نوێنەرایەتیمان دەکات، ئیرادەی ئێمە بێ چەواشەکارییە، هیچ دەستدرێژییەک لە دژی ئەو هێزانە کە ئێمە دەپارێزێت قبوڵ ناکەین لە پێشێلکاری و هێرش و کۆمەڵکوژی، ئێمە دەیانپارێزین و ناسنامەیان دەپارێزین.
"ئێمە ژیانێکی هاوبەش دەژین"
شەهله عەسەف، ئەندامی لیژنەی ژنان لە ئەنجومەنی شارۆچکەی عەین عیسا ڕایگەیاند، لە ژێر ئاڵای هێزەکانی قەسەدە، ئێمە وەک خوشک و براین ، بەبێ جیاوازی لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە بە ئارامی و ئاسایش دەژی، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، ئێمە ژیانێکی هاوبەش دەژین، چونکە لە کۆتاییدا، هەموومان سوورین.
ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی دژی هاوڵاتیانی سووریا ئیدانە کرد و وتی: ئێمە ئازارمان هەیە کاتێک دەبینین عەلەوییەکان و دروزەکان بەرگەی چییان گرتووە و ئازارەکانیان بە ئازاری خۆمان دەزانین.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین ئاشتی و ئاسایش لە سەرجەم ناوچەکانی سووریا بڵاوبکەینەوە و ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و شکۆمەندانە بۆ هەموو هاوڵاتییەک لە سووریا دەستەبەربکەین، ئەمەش بە ئامادەبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی سوپای نوێی سووریا وەک پایەیەکی بنەڕەتی بەدی دێت.
شەهلا عەسەف هەمووانی بیرخستەوە، کە لە یەکەم ڕۆژی دامەزراندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە تا ئێستا هیچ کەسێکیان نە کوشتووە و ئەشکەنجەیان نەداوە و هێرشیان نەکردووەتە سەریان، بەڵکو مافیان داوە بە هەموو پێکهاتەیەک و هەر ژنێک کە ستەمی لێدەکرێت و دەستدرێژی دەکرێتە سەر، بۆیە ئێمە پاشەکشە ناکەین لە پشتیوانیکردنی ئەو هێزانە، پێکەوە دەست لە دەست، دەستکەوتەکانمان دەپارێزین و بەرگری لە خاک و موڵک و ماڵی خۆمان دەکەین، پەیامێک ئاراستە دەکەین بۆ هەموو ژنانی سووریا کە دژی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی گەلی سووریا ڕاپەڕین و قبوڵی ناکەن ئەوەی لە کەناراوەکانی سووریا و دژی دروز و عەلەوی و شیعە لە سووریا ڕوودەدات، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین سوریایەکی دیموکراتیک بونیاد بنێین کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت و مافەکانیان بپارێزێت.