ژنانی ئەفغانستان دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان

ژنانی ئەفغانستان لە کابولی ناڕەزایەتییان دەبڕیووە، دەیانەوێت بچنەوە سەر کارەکانیان، چەندین دروشمی جۆراوجۆریان هەڵگرتووە، دەڵێن "دەمانەویت لە ڕووی ئابووریەوە درێژە بە ژیانمان بدەین". کابول

ژنانی ئەفغانستان لە کابولی ناڕەزایەتییان دەبڕیووە، دەیانەوێت بچنەوە سەر کارەکانیان، چەندین دروشمی جۆراوجۆریان هەڵگرتووە، دەڵێن "دەمانەوێت لە ڕووی ئابووریەوە درێژە بە ژیانمان بدەین".

 

کابول

لە دوای هاتنە سەر حوکمی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ڕێگایان پێنادرێت بچنە دەرەوە و کار بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا ژنانی ئەفغانستان دوێنێ لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان ناڕەزایەتییان نیشاندا تا بچنەوە سەر کارەکانیان.

 

ژنان دەیانەوێت لە بگەڕێنەوە ناو قوتابخانەکان و ژیانیان لە ڕووی ئابووریەوە پێشبخەن و ڕێگری کارکردنیان لێنەکرێت، بۆیە لە ناڕەزایەتییەکەیاندا چەندین دروشمی جیاوازیان بەرزکردەووە.

دەڵێن "ئێمە دەمانەوێت کاربکەین، ڕووبەڕووی سیستم دەبینەوە، ئێمە دەمانەوێت بچینە قوتابخانە، بخوێنین و زانست فێر بین، ئێمە نامانەوێت لە پشت ئەو جیهانەوە بمێنینەوە کە تێیدا دەژین، دەمانەوێت لە ڕووی ئابوورییەوە درێژە بە ژیانمان بدەین".