ژنانی وان: بەرخۆدانمان کرد و سەرکەوتوو بووین

سەبارەت ە سەرکەوتنی وان، ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، هەرگیز خاکەکەیان بۆ ئاکەپە و مەهەپە بەجێناهێڵن و بە ڕاپەڕینەکەی وان خاوەنداریان لە ئیرادەی خۆیان کردو ئەنجامەکە نموونەیەکی سەرکەوتنی مێژووییە.

 

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

وان- لە وان لە دژی سەپاندنی قەیوم، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران کەس لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و بەرخۆدانیان کرد، بەرخۆدانی گەل سەرکەوتوو بوو، دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان "YSK" بڕیاریدا بەڵگەنامەی هەڵبژاردن بدات بە عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆکی شارەوانی وانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی".

 

ژنانی وان کە پێشەنگی بەرخۆدان بوون کاردانەوەیان بەرامبەر سیاسەتەکانی دژ بە ئیرادەی خۆیان دەربڕی و وتیان ئەمە خاکی ئێمەیە کە ئاکەپە و مەهەپە لێرە نین.

 

"سەرکەوتن هەمیشە بۆ ئێمە دەبێت"

ئایشە ئاسڵان وتی: شوکور بە بەرۆخدانمان، ڕێگەمان نەدا ئدەست بەسەر ئیرادەو یان شارەوانییەکەماندا بگرن، پێویستە گەلی کورد هەمیشە سەرکەوتوو بێت، هەرشتێک کە هی ئەوە خاوەنداری لێبکات، ئێمەش ئەوەمان کرد، ئەوەی هی  ئێمە بوو بەدەستمان هێنا، ئەم ڕاپەڕینە هەتابێت گەشە دەکات، بە سایەی گەنجان و ژنان ئەم ڕۆژەمان بینی، هەتا ئێمە و ئەوان هەبن، کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت،هەمیشە لێرەین،  ئێمە لێرەین و بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان.

 

"ئاکەپە-مەهەپە لەم خاکە دەردەکەین"

کادریە گەزیچی  وتی: بە هێزی خۆمان ئیرادەی خۆمان پاراست، هەتا ئەو کاتەی دڵۆپێک خوێن لە ڕۆحماندا هەبێت و ئەم گەلە لێرە بن، بەرخۆدان دەژەین، هەروەها ئاکەپە لەم خاکە دەردەکەین، چۆن هاتن، بەم شێوەیە دەڕۆن ئێمە دڵۆپێک خوێنی ماوەمان بۆ خاک و وڵاتەکەمان دەبەخشین، بەتەنها نین هەرچوار پارچەی کوردستان لە پشتمانن، کاتێک سەلاحەدین دەمیرتاش دەستگیرکرا، ئێمە بێدەنگ بووین و دوای ئەوەی بینییان کە بێدەنگین، هاتن قەیومیان دانا، ئەمڕۆش هاتن لە شوێنی ئەو کەسەی هەڵمانبژاردووە قەیوم دانێن، بەڵام با ئەمە باش بزانن ئەگەر گەنجێک لێرە مابیت تا دوا دڵۆپی خوێنمان خاکەکەمان بەجێناهێڵین بۆ ئاکەپە-مەهەپە.

 

"لە گازی بیبەر و تانکەکانیان ناترسین"

کادریە گەزیجی  وتیشی:  بە ئیرادەی دایکان و ژنان، ئەو زەوییانە بۆ ئەم داگیرکەرانە جێناهێڵین، ئێوە هەرگیز خاکەکەمان لە دەستی ئێمە وەرناگرن،تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین، پێویستە ئاکەپە-مەهەپە باش بزانێت کە ئێمە هەرگیز بەتەنیا نین، بەرخۆدانمان کرد و سەرکەوتین، هەمیشە بەرخۆدان دەبێت، ئەگەر ئاکەپە-مەهەپە تانک و چەکی هەبێت، ئێمە ماف و ڕاستی و ئیرادەی خۆمان هەیە، ئێمە لە تانک و چەک و گاز ناترسین، پێویستە ئەمە باش بزانن، لەسەر ئەم شەقامانە دەمێنینەوە هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان، دوژمن دەبێت باش بزانێت لە کەس ناترسین، ئیرادەی گەلی کورد بەهێزە، تووڕەیی دایکان زۆر بەرزە، سەرکەوتوو بووین.

 

"ژنان پێشەنگی سەرکەوتنن"

سەلما بۆزکور وتی: گەلی وان بە ئیرادەی خۆیان کولتوور و ڕۆحێکی نوێیان لە سەرانسەری کوردستان زیندوو کردەوە، گەل ئەم سەرکەوتنەیان  بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەدەستهێنا، ژنان لە پشت ئەم سەرکەوتنەوەن، لەگەڵ ژناندا سەرکەوتین و سەرکەوتوو بووین، گەل بۆ ئیرادەی خۆیان بەرخۆدان دەکەن هەرگیز ڕێککەوتنیان نەکردووە، ئەم بەرخۆدانە سەرکەوتوو بوو، نەمانهێشت دەست بەسەر شارەوانییەکەماندا بگرن، ئەم تێکۆشانە ئەمڕۆ لە هەموو شارەکاندا بڵاو بووەتەوە، هەموو کاتێک بلاودەبێتەوە، کاتی گەلی کوردە، لە ئێستاوە ڕێگە بە هیچ شتێک نادەین کە ئیرادەی ئێمە ناناسێت.