ژنانی تل تەمر داوای لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا دەکەن

ژنانی تل تەمر کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بەو کۆمەڵکوژییەی کە لە عەین عیسا ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٢ ژن و منداڵ گیانیان لەدەستدا، داواشیان لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر-هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچە بەرفراوانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، شەوی ٨ی مانگ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا کۆمەڵکوژییەکیان ئەنجامدا، ١٢ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە خێزانێک کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا، هەروەها ئەمڕۆ بەهەمان شێواز فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندەکانی تل هەرمەل ئوم هەرمەلان له شاری زرگان بۆردومان کرد و له ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداو دوو کەسیش برینداربوون.

 

ژنانی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو هێرشە بەرفراوانانە بۆ سەر خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کۆمەڵکوژییەکانی دژی ژنان و منداڵان ڕوودەدەن، نیشاندا.

 

بانگەواز بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و پاراستنی منداڵان لە ناوچە جەنگییەکان

ئەیهان یونس کاردانەوەی بەرامبەر ئەو هێرشانە نیشاندا و ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کۆمەڵکوژی دژی ژنان و منداڵان ئەنجام دەدات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لێرەوە داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین ئەم هێرش و کۆمەڵکوژییانە لە دژی خەڵکی مەدەنی ڕابگرن، ئەو دامەزراوانەی کە ماافی منداڵان دەپارێزن دەبێت کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو کۆمەڵکوژییانەی دژی منداڵان دەکرێن و منداڵان لە ناوچە جەنگییەکان بپارێزن.

 

لێرەوە، لە شاری تل تەمرەوە کە چەندین ساڵە بەرخۆدان دەکات، ئەم پەیامە بۆ دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆغان دەنێرین؛ ئێمە لێرەین و خاکەکانمان دەپارێزین. لە هەمان کاتدا سڵاو لە بەرخۆدانی ژنان لە دژی داگیرکەری دەکەن.

 

"دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر تیۆری بیرمەند ئۆجالان"

ئەیهان یونس ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی یەکەمدا هێرشەکان ژنان دەکەنە ئامانج و ئەوان هەوڵدەدەن بە هێرش شۆڕشی ژنان تێکبشکێنن و وتی: دەوڵەتی تورکیا دژایەتی تیۆری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، کە دەڵێت سەدەی بیست و یەکەم، سەدەی ئازادی ژنانە، زۆر توڕەیە و دەیەوێت سیستمی ئەو ژنانە لەناوببات کە لێرە نیشتەجێ بوون، بەڵام گرنگ نییە چی ڕووبدات، ئێمە زۆر بەهێزین و پێکەوە دەبین و ئەم خاکە دەپارێزین.

 

"دەستبەجێ هێرشەکانی سەر ژنان ڕابگرن"

ئەیهان یونس لە کۆتایی قسەکانیدا بە ڕەخنەگرتن لە بێدەنگی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ژنان وتی: لێرەدا ژنان قوربانی شەڕن، ژنان دەکوژرێن و دەڕفێنرێن و دەستدرێژییان دەکرێتەسەر، داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین. دەستبەجی هێرشی سەر ژنان ڕابگرن.

 

دادگاییکردنی ئەردۆغان

 

لەلایەکی دیکەوە ڕۆنیدا محەمەد ئاماژەی بەو دڕندەییانە کرد کە ئەنجامدەدرێن و ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژییەکی لەو شێوەیەی ١٢ ژن و منداڵی خێزانێک کۆمەڵکوژ بکرێن، پێویستە ئێستا دەنگی ئێمە ببیسترێت، ئەو کۆمەڵکوژییانەی دژی ژنان و منداڵان دەکرێن کە خەڵک لێی بێئاگان، چونکە هێزە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگ و بێ هەڵوێسن لە دژی کۆمەڵکوژییەکی لەو شێوەیە، دەبێت ئەو خوێنڕشتنەی ئێستا ڕوودەدات ڕابگیرێت، کۆمەڵکوژی گەورەتریش ڕوودەدات، ئەگەر هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر ئەم خاکە ڕانەگیرێت ئەوە کۆمەڵکوژییەکی گەورەتری لێدەکەوێتەوە، نەک تەنها عەین عیساو زرگان ئەمڕۆ منداڵ و ژنان دەکوژرێن.

 

ڕۆنیدا میحمەد بە داواکارییەک کۆتایی بە قسەکانی هێناو کە داواکاری گشتی گەل و ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە و وتی: ئەم کۆمەڵکوژییە کۆمەڵکوژییەکی تیرۆریستییە و دەکەوێتە خانەی تاوانی جەنگەوە، بۆیە دەبێت ئەردۆغان لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت.