ژنانی سوەیدا به بێ ترس داوای مافەکانیان دەکەن

خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی ئەلکەرەمە لە شاری سوەیدای سووریا جەختیان کردەوە لەسەر بوونی ڕۆژانەیان لە خۆپیشاندانەکاندا هەتا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن.

ڕوشیل جۆنیۆر

 

سوەیدا- سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدای سووریا ڕۆژی سێشەممە ١٣ی شوبات ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانی ئەلکەرەمە و جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان تاوەکو بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاگربەست و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ بارودۆخی سووریا جێبەجێ دەکرێت.

 

سەبارەت بە خراپبوونی بارودۆخی ژیان و بڵاوبوونەوەی دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتەکەدا، بەشداربوو ئیکمال ئەلبانی وتی: ژنان لەو بزووتنەوە گشتییەدان کە بۆ چەند مانگێکە بەبێ ترس داوای مافەکانیان دەکەن، هەروەها کەسایەتییەکی جوانیان لە خۆپیشاندانەکەدا پێشکەش کردووە و بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەردەکەون، ژنان بە بەشداریکردن لە بزووتنەوەی گەلدا، هێز و بوێری خۆیان لە ئاستی سیاسیدا سەلماند و داوای ئازادی خۆیان کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە شاری سوەیدا بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژن و منداڵی بێتاوان لە کاتێکدا تاوانبارانی ڕاستەقینە زیانیان پێنەگەیشتووە، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن.

لە لایەکی دیکەوە، هودا شەتی، یەکێک لەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە گۆڕەپانی کەرەمەدا ئامادەیە، ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری بوونی هەمیشەیی ئەوان لە خۆپیشاندانەکاندا داواکردنی جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە ڕێگەیەوە دەسەڵات دەدرێت، جگە لەوەی داوای دەرچوون لە داگیرکاری ڕوسیا و ئێران دەکات بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە وڵاتەکەدا بتوانن بە ئازادی و سەلامەتی بژین.

 

لوبنا ئەشتا، بەشداربوو جەختی لەوەکردەوە لە خۆپیشاندانەکاندا ئامادەیە هەتا ئەو کاتەی پەیامەکەیان دەبێتە بەرزکردنەوەی نەوەیەکی هۆشیار و ئازاد بۆ بونیادنانی وڵاتێک لەسەر بنەمای یاسا و ئازادی، ڕۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنان لە سووریا بوونی نییە، بەتایبەتی لەژێر دەسەلاتی ڕژێمی ئەسەددا کە هەموو مافەکانی لێ بێبەش کردوون.