ژنانی شانۆکار لە سلێمانی ژنان هۆشیار دەکەنەوە

شانۆکاران لە سلێمانی بە بڵاوکردنەەی پروشەر و پێشکەشکردنی گوڵ بە ژنانی خاوەنکار، لە ۱٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە دروشمی "بە ڕێکخستنیبوونی ژنان توندوتیژی دژ بە ژنان و شەڕی تایبەتی دژ بە کۆمەڵگە کۆتایی پێدەهێندرێت" هۆشیاری بڵاودەکەنەوە.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کارگەی کولتوور، لە شاری سلێمانی، لە لایەن کۆمەڵێک ژنی شانکۆکار و هونەرمەند، بە بۆنەی ۲٥ی نۆڤەمبەر و کەوتنە ناو ۱٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پروشەر و پێشکەشکردنی گوڵ بە ژنان، ژنان لە ماف و وەستاندنەوە بەرامبەر توندوتیژییەکانی لە کاتی کارکردندا بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، لە شوێی کارەکانیاندا، بە دروشمی " بە ڕێکخستنیبوونی ژنان توندوتیژی دژ بە ژنان و شەڕی تایبەتی دژ بە کۆمەڵگە کۆتای پێدەهێندرێت" هۆشیار کردەوە.

 

" ئێمەی ژنانی هونەرمەند ژنانی لە توندوتیژیەکان دەپارێزین" 
فرمێسک ڕێبوار، هونەرمەند وتی: ئێمەی ژنانی هونەرمەند لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئەم پەڕاوانەوە ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی ژنانە لە شوێنی کار و ماڵەکانیاندا، تا بەر بەو توندوتیژیانە بگرن کە لەلایەن کۆمەڵگە و خێزانەوە ڕوبەڕوویان دەبێتەوە، بۆیە ئێمە وەک ژنانی هونەرمەند لە کارگەی کولتووری و لە شوێنی کاری ژنان بە پێشکەشکردنی گوڵ و پەڕاوێکەوە ئەمڕۆ لە ۱٦ ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ژناندا ژنان لە توندوتیژییەکان هۆشیار دەکەینەوە.