ژنانی مەقدۆنیا: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا هێرشە کردنە سەر ئازادی ژن
ژنانی مەقدۆنیا سڵاویان لە بەرخۆدانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و بە دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی'' پشتگیریان لە ژنانی بەرخۆدێر کرد.
مەقدۆنیا
دەنگی دڵی ئەو ژنانەی کە لە دژی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا خاکی خۆیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەپارێزن، لە هەموو جیهانەوە دەبیسترێت، دوای پەیامی پشتیوانی ژنانی ئیتاڵیا، ئێستا سالتی و ئانا ینۆڤا کە خەڵکی مەقدۆنیان، سڵاویان لە بەرخۆدانی ژنان کرد و پشتیوانی خۆیان دەربڕی، هەروەها ماکیمە و ماکەدۆنکا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پشتگیریان لە ژنانی بەرخۆدێر کرد.
ئەو هێرشانەی لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە بۆسەر ناوچەی شەهبا و تل ڕەفعەت لە سووریا دەستیپێکرد، بە داگیرکردنی شام کۆتایی هات، لە کاتی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ لە ڕێگاکانی کۆچکردندا ون بوون، لە لایەکی دیکەوە پشتیوانی لە زیانبەرکەوتووان و ژنانی بەرخۆدێری سووریا بەردەوامە، دوای پەیامی پشتیوانی ژنانی ئیتاڵیا، ژنانی مەقدۆنییش پەیامی پشتیوانییان بڵاوکردۆتەوە.
"بەرخۆدانی ئێوە ئیلهامبەخشە بۆ تێکۆشان"
ئەو ژنانە بە ناوەکانی سالتی و ئانا منۆڤا ڕایانگەیاند، ئاگاداری بەرخۆدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان و وتیان: ئێمە پشتیوانی لە ژنانی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوا دەکەین، بەرخۆدانی ئێوە ئیلهامبەخشە بۆ تێکۆشان کردن و هێزمان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک بۆ جیهانێکی دادپەروەرتر و یەکسانتر تیکۆشان بکەین، کۆبانێ، هێڵی پێشەوەی بەرخۆدان، هێمای تێکۆشانی ئازادییە، بەم شێوەیە پێویستە هەموومان دەنگ بەرز بکەینەوە و دژی هێرشە سیستماتیکییەکان تێبکۆشین، ئێستا هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا و کۆبانێ، ئەمە هێرشێکە بۆ سەر هیواکانمان بۆ شۆڕش و دیموکراسی و ئازادی ژن و ژیانی ئیکۆلۆژی هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکان، ئێمە سەردەکەوین؛ یان سەردەکەوین یان سەردەکەوین.
هەروەها لە مەقدۆنیاوە ژنان بە ناوەکانی ماکیمە لۆپێز و ماکەدۆنکا نێماکەدۆنکۆڤسکا پەیامێکی کورتیان بۆ ژنانی بەرخۆدان بڵاوکردەوەو بە وتنەوەی دروشمی ''ژن، ژیان، ئازادی" پشتگیری خۆانیان نیشاندا.