ژنانی مەنبج سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکەن
ژنانی مەنبج دووپاتیان کردەوە کە بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ دەتوانن ڕووبەڕووی هەموو هێرشەکان ببنەوە و گەل لە چەوساندنەوەی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا بپارێزن کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکەن.
سیلڤا ئیبراهیم
مەنبج- گەلی مەنبج بە هاوسۆزی لەگەڵ بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەبی سووریا وەستاون و جەخت لەوە دەکەنەوە کە بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە دەتوانن ڕووبەڕووی هەر هێرشێک ببنەوە کە ئاسایش و سەقامگیرییان بکاتە ئامانج.
ژنانی مەنبج لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزی خۆیان دەربڕی لەگەڵ بەرخۆدانی گەلی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و هەروەها شەهبا و تەل ڕەفعەت کە لە بەرامبەر فراوانبوونەکەدا ئامادە نەبوون خۆیان ڕادەست بکەن لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا، بە سەرۆکایەتی تەحریر ئەلشام "بەرەی نوسرە"، لە کاتێکدا حکومەتی شام لە بەرامبەر ئەم فراوانبوونەدا خۆی ڕادەست کرد و ستایشی هەوڵەکانی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و سیستمی بەرگریان کرد بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.
هەیفاعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە کانتۆنی مەنبج، هێرشەکانی "تەحریر شام"ی بۆ سەر شاری حەلەب شەرمەزار کرد و وتی: ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی تێپەڕاندنی سیاسەتی داگیرکاری تورکیایە لە هەرێمەکە، سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کە یادەوەرییەکانی بەرخۆدانیان لە ساڵی ٢٠١٣ و سەرکەوتنەکانیان هێنایەوە یاد، ئەم بەرخۆدانە نموونەیەکە بۆ ئەوەی گەل لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە داگیرکارییەکدا لاسایی بکەنەوە، گەل گەڕەکەکەیان کردووە بە پەناگەیەکی ئارام بۆ هەموو ئەو خەڵکەی کە لەو ناوچانە هەڵاتوون کە شایەتحاڵی ململانێی نێوان تەحریر شام و حکومەتی شام بوون.
لە چوارچێوەی قسەکانیدا ڕەخنەی لە هەڵوێستی حکومەتی شام گرت کە خەڵکەکەی بە لاوازی هێشتۆتەوە بەرامبەر بەو کارانەی کە چەتەکانی تەحریر شام پەسەندیان کردووە، لە هەمان کاتدا پشتگیری لە هەڵوێستی یەکینەکانی پاراستنی گەل کرد و وتی: شانازی بە بەرخۆدان و هەڵوێستەکانیانەوە دەکەین بەرامبەر بەم هێرشانە جارێکی دیکە سەلماندوویانە کە ئامادەن بەرگری لە گەل و دەستکەوتەکانی شۆڕش بکەن.
هاوکات فەزیلە عەبدولڕەحمان، ئەندامی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک کە هاوسۆزی خۆی لەگەڵ بەرخۆدانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەربڕی، وتی: پێویستە لە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا چەسپاو بمێننەوە و لە دەوری خۆیان کۆببنەوە، هێزەکانیان بگۆڕن بۆ ئەوەی چەتەکان نەتوانن سەقامگیری ناوچەکە تێکبدەن.
ناجیە حەج محەمەد، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە پێکهاتەی چەرکەزی وتی: ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات شتێکە پێشوەختە لەسەری ڕێککەوتوون، جەخت دەکەینەوە لەسەر بەردەوامیی بەرخۆدان و هاودەنگی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، وەک گەلی مەنبج، لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکانمان، لەوانە کورد، عەرەب، چەرکەز، و تورکمانەکان، هاودەنگی خۆمان لەگەڵ یەکتر دووپات دەکەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ناوچەکانمان هەبێت.
سەوسەن موسلیم بە ستایشی هاوپشتی و هاودەنگییان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، جەختی لەسەر بەردەوامیی بەرخۆدان و هاودەنگی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا کردەوەو ئاماژەی بەوەشکرد، وەک گەلی مەنبج، لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکاندان، لەوانە کورد، عەرەب، چەرکەز، و تورکمانەکان، هاودەنگی خۆیان لەگەڵ یەکتر دووپات دەکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ناوچەکە هەبێت.