ژنانی مەخموور چۆن پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەڵدەسەنگێنن؟

لە گەڕەکەکانی مەخموور گوێمان لە داواکاری و بۆچوونەکانیان بوو لەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ژنان وتیان: مەرجی بنەڕەتی بۆ چارەسەرکردن ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و ڕایانگەیاند کە تەنها یەک لایەن ناتوانێت هەنگاو بنێت.

ئاسیا دەنیز

 

مەخموور- چۆڵکردنی گوندەکان و سیاسەتی کۆچی زۆرەملێ لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەزاران خێزانی کوردی ئاوارە کرد، کە لەو ماوەیەدا هەزاران کەس بە هۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باکووری کوردستانەوە بەرەو باشووری کوردستان کۆچیان کرد و لە کامپی پەنابەرانی مەخموور لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا نیشتەجێ کران.

 

بەدرێژایی ساڵان، پەناگەکە نەک هەر بووەتە پەناگەیەک، بەڵکو بووەتە ناوەندێکی بەرخۆدان و دامەزراندنی میکانیزمی خۆبەڕێوەبەری و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، ئەم پەناگەیە ساڵانێکە بەرەنگاری هێرشەکانی چەتەکانی داعش بووەتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە سیاسەتی خۆگرتن و هێرشە ئاسمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە.

 

ئەمڕۆ ژنانی مەخموور هەم میراسی ئازاربەخشی ئاوارەی هەڵدەسەنگێنن و هەم ئەو دەرفەتانەی کە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی پێشکەشیان دەکات، بۆ ئەوان ئەم پرۆسەیە کە بە بانگەوازی مێژووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، تەنها گفتوگۆیەکی سیاسی نییە، هەروەها وەک سەکۆیەک بۆ بونیادنانەوەی ژیانیان و بردنی کۆمەڵگەکانیان بۆ پێشەوە و دروستکردنی ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی نوێ بە پێشەنگایەتی ژنان سەیر دەکرێت.

 

لە گەڕەکەکانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستە جودی "مەخموور" مایکمان بۆ ژنان درێژکردەوە و گوێمان لە داواکارییەکانیان بوو سەبارەت بە پرۆسەکە.

 

"‘دەوڵەت پێویستی بە هەنگاوەکانیش هەیە"

گولیزار شیریشەیی، زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە مەخموور دەژی، وتی: هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە سەرەتادا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من هەبوو، لە دوای ئەوەی بە وردی گوێمان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرت، تێگەیشتین کە هەرچییەک ڕووبدات، شەڕ کۆتای نەهاتووە و کۆتای شەڕەکە ئاشتی و ئاشتەواییە، گولیزار شیریشەیی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە نەبوونی کردەوەی دەوڵەتی تورکیا نیگەرانی لێدەکەوێتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: پرۆسەکە کارناکات کاتێک کە یەکلایەنە و پێویستی بە دوولایەنە بێت، هەروەک چۆن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوی ناوە، دەوڵەتیش پێویستی بە هەنگاو هەیە، بۆ نمونە کاتێک گەریلا هات و چەکەکانیان سوتاند، پێویست بوو ئەو گەریلایانە بهێننە ناو تورکیا و سیاسەت بەڕێوە ببەن، لە هەمان کاتدا دەوڵەت باخچەلیش وتی: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان لە پەرلەماندا  قسە بکات، بەڵام هێشتا ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە بەردەوامە و پێویستە ڕێگەیەک بکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەندی لەگەڵ گەلانی دیکەی جیهاندا بکات بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەردەوام بێت.

 

"سەرەڕای پرۆسەکە، لێبوردەی بۆ زمانی کوردی نییە"

گولیزار شیریشەیی تیشکی خستە سەر لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا، وتی: دەوڵەت باخچەلی و ئەردۆغان وتیان ئێمە لەم پرۆسەیەدا سەردەکەوین و ڕێگە نادەین هیچ کەسێک پرۆسەکە پەکبخات، هەمیشە ئەم قسانە دەوت، بەڵام هیچ هەنگاوێک نییە کە دەوڵەت نابێتی، ئەو زیندانیانەی ماوەی ٣٠ ساڵە لە زیندانن و ماوەی خۆیان لە زینداندا بەسەر بردوە، ئازاد ناکرێن، هەروەها کاتێک دایکی ئاشتی چووە کۆمسیۆن بۆ ئەوەی بۆچوونەکانی خۆی بەیەکەوە باس بکات چونکە دەیەویست بۆچوونی خۆی بە زمانی کوردی هاوبەش بکات، بەڵام ئەوان ئەمەیان قبوڵ نەکرد، کاردانەوەیان هەبوو و وتیان ئەم زمانە حەرامە، باشە ئەگەر پەرلەمان تەحەمول نەکات دایکێک بە زمانی خۆی قسە بکات، پرۆسەکە چۆن بەرەوپێش دەچێت؟ ئێمە هەمان باوەڕ و هیوای پێشەنگایەتیمان هەیە کە ئەم خوێنڕشتنە بوەستێت و وەک خوشک و برا پێکەوە بژین.

 

٣٠ ساڵ کۆچکردن: دەمەوێت بگەڕێمەوە سەر خاک و زێدی خۆم

گولیزار شیریشەیی لە کۆتایی  ٣٠ ساڵە لە دەرەوەی خاکەکەم دەژیم، هەروەها دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ خاک و زێدی خۆم، هەموو خێزانەکەم لە باکووری کوردستان دەژین و کەس نابینم، هەروەها من بەبێ ئەوان ناتوانم بچمە ئەوێ، ئەوان بەبێ من ناتوانن بێنە ئێرە، هەموومان لە جیهانێکی ئاوا گەورەدا جێگامان هەیە و ئەم ڕێبازەی دەوڵەتی تورکیاش بێ ئەخلاقیی بەرمبەرمان، دەوڵەتی تورکیا سەدان جار گەلی کوردی فریوداوە، بەڵام کورد هەمان ئەو کوردانە نین کە فریودراون، ئێمە لە یەک خاکدا دەژین و ئەگەر دەوڵەتی تورکیا هەندێک هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت، متمانەمان هەیە و هیوادارین پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت.

 

"ئێمە دەمانەوێت چیتر خوێن نەڕژێت و زمانەکەمان قبوڵ بکرێت"

ترکان ئاڤیانی هەروەها ڕایگەیاند، کە خواستی ئەوان بۆ کۆمەڵگەیەکی ئارامەو وتی: ئێمە دەمانەوێت ئەو پرۆسەیەی کە دەستپێشخەری کراوە بۆ هێنانەدی ئاشتی کۆمەڵایەتی، چیتر خوێنڕشتن نەبێت، زمانەکەمان قبوڵ بکرێت و یەکسانی لە نێوانماندا هەبێت، دەوڵەتی تورکیا وتی ئێمە ئاشتی دەکەین، بەڵام هەموو ڕۆژێک هەڕەشەمان لێدەکات، هەروەها دایکێک ناتوانێت قسەی کوردی لەگەڵ منداڵەکەی بکات، ئێمە نامانەوێت چیتر کوشتن لە هەردوو لاوە هەبێت، ئێمە دەمانهەوێت دایکان چێتر نەگرین و دەمانەوێت لەم بیابانانە بگەڕێینەوە بۆ زێدی خۆمان، بۆ شوێنە جوانەکان، خێزانەکانمان ببینین و بە ئازادی بژین.

 

"دەمانەوێت منداڵەکانمان بە ئازادی بژین"

ترکان ئاڤیانی لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: بەردەوام هێرشمان دەکرێتە سەر لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، هەروەها ئێمە لێرە ڕووبەڕووی هێرشی بۆردوومان دەبینەوە و کاریگەرییان لەسەر منداڵەکانمان هەیە، ئێمە دەمانەوێت منداڵەکانمان بە ئازادی بخوێنن و بژین،  دەوڵەتی تورکیا هەمیشە وتوویەتی ئاشتی و ئاسایش، بەڵام هەرچەند هەنگاومان ناوە، یەک هەنگاویان نەناوە، زیندانیەکانمان لە زیندان ئازاد نەکراون و هێشتا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زینداندایە،  ئێمە ئێستا دەمانەوێت بە ئازادی لەگەڵ سەرکردەکەمان بژین، سەرەڕای ئەوەش هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا لەسەر خاکی خۆیانن و ئەوانەی لەوێ شەڕ دەکەن ژنانی گەنج و گەنجانی ڕۆژئاوان و خاکەکەیان دەپارێزن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا  هیچ پاساوێکی نییە، هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و هەڕەشەی لێدەکات.

 

‘ئێستا دەمانەوێت بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەرەکەمان بژین"

ترکان ئاڤیانی، جەختی لە ئەرکەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی کردەوەو وتی: کۆمیسیۆنێکیان دامەزراند و وتیان ئێمە لە ڕێگەی ئەم کۆمسیۆنەوە هەموو شتێک یەکلایی دەکەینەوە، بەڵام لە سەرەتاوە نەیانهێشت ئەو دایکەی کە چوو بۆ کۆمیسیۆنەکە دوو وشە بە زمانی کوردی خۆی قسە بکات، با هاولاتیان سەرەتا پرسی زمانەکە چارەسەر بکەن، بۆ نموونە من ناتوانم بە زمانی تورکی قسە بکەم، چونکە زمانەکەم کوردییە، بە زمانی کوردی قسە دەکەم گرنگ نییە چی ڕوودەدات.

 

ترکان ئاڤیانی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە هەموو کاتێکدا باوەڕمان بە ڕێبەرەکەمان هەیە، شوێن ڕێبەرەکەمان دەکەوین و دەمانەوێت بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەرەکەماندا بژین، لەو پڕۆسەیەی کە دەستی پێکردووە، پێویستە هەموو پرسێک چارەسەر بکرێت و پرۆسەکە ڕانەگیرێت.