ژنانی عەلەوی: ئەم تاقیکردنەوە بەسەر نابەین تا تائیفەگەری ڕەت نەکەینەوەو نیشتمانێک بنیات بنێن کە هەمووان لەخۆ بگرێت

ژنانی عەلەوی کە بۆ دەربازبوون لە جینۆسایدی تائیفی لە دژی عەلەوییەکان لە کەناراوەکانی سووریا بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵهاتن، ڕوونیان کردەوە کە ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە دژی ئەوان ئەنجامدراون ڕووی ڕاستەقینەی حکومەتی کاتی سووریای ئاشکرا کردووە.

شیرین محەمەد
 

قامیشلۆ- لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای سووریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە، زۆرێک لە گروپە کۆمەڵایەتی و تائیفیەکان تووشی وێرانکاری شەڕ و ئاوارەبوونی زۆرەملێ بوون، لە نێو ئەو گروپانەدا عەلەوییەکان هەن کە بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوانی کەناراوەکانی سووریا پێکدەهێنن.

لەگەڵ پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان لە دژی ئەوان لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە، ئێستا کۆمەڵگەی عەلەوییەکان ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبنەوە، چ لەسەر ئاسایشی کەسی و چ بۆ سەر ژیانی ڕۆژانە.

عەلەوییەکان لە ناوچە کەنارییەکانی خۆیاندا چەندین پێشێلکارییان بەسەردا هاتووە، لەوانە هەڵکوتانە سەر و دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە و لەناوبردنی موڵک و ماڵی هاوڵاتی، هەروەها کوشتن و کۆمەڵکوژی و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و تێکچوونی دۆخی ئاسایشی، وایکردووە بەشێکی زۆریان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدوای پەناگەیەکی ئارامدا بگەڕێن، کە هاوکات شایەتی لێشاوی زۆری پەنابەرانی مەزهەبی جۆراوجۆری سووریا بوون.

لە چاوپێکەوتنە تایبەتەکانی دەزگاکەمان لەگەڵ ژنانی عەلەوی کە لە ناوچە کەنارییەکانی سووریاوە ئاوارە بوون بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دراوە، ئەم ژنانە چیرۆکی پڕ لە ئازار و لەدەستدان دەگێڕنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا توانایەکی بەرچاو بۆ خۆڕاگری لە بەرامبەر ئاڵەنگاریەکاندا ڕەنگ دەدەنەوە، دوای ساڵانێک لە شەڕ و ململانێ، خێزانە عەلەوییەکان خۆیان بینیەوە کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئاسایشی زیاتر دەبنەوە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە، ئەمە وایکردووە زۆرێک لە هاوڵاتیان بڕیاری هەڵاتن بدەن بۆ ئەو ناوچانەی کە بە پەناگەیەکی ئارامیان دەزانن.
 

"باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پەناگەیەکی ئارامە بۆ مرۆڤایەتی"

چیرۆکەکانیان بە یادەوەرییە پڕ لە ئازارەکانی ڕۆژانی گەمارۆدان دەست پێدەکات، هەڵمەتە ئاسایشیەکان هیچ جیاوازییەکیان لە نێوان کەسانی بەساڵاچوو و ژن و منداڵدا نەدەکرد.


ژنێک باسی ڕۆژانی پێش ئاوارەبوونەکە دەکات و دەڵێت "ئاسایشیمان لەدەستدا، ماڵەکانمان لەدەستدا، ئێمە بە دوای ژیانێکی باشتردا هاتووین بۆ ئێرە، بەڵام هێشتا لە دڵەڕاوکێی بەردەوامدا دەژین"، قسەکانی ئەو بە زیندوویی ئەو ڕاستیە سەختە نیشان دەدەن کە زۆرێک لە عەلەوییەکان لە سووریا ئەمڕۆ ئەزموونی دەکەن، لە کاتێکدا ئاسۆی سیاسی تا ئێستا نادیارە و چاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەبێ گوێدانە پەیوەندییەکی تائیفی یان جوگرافییان.

مۆنا محەمەد، هاوڵاتی عەلەوییە و لە دوای هاوسەرگیرییەکەیەوە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژی، هاوژینەکەی ناسی کە بۆ پاراستنی خۆیان هاتبوونە ماڵەکەی، جگە لە جلەکانی سەر پشتیان هیچی تریان هەڵنەگرتبوو، ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی سووریا، وڵاتەکە چووە قۆناغێکی خوێناوی ئاژاوەگێڕی و دابەشبوون، کە باجەکەی لەلایەن هاوڵاتیانی مەدەنی لە مەزهەب و پێکهاتە جیاوازەکانەوە درا، بەتایبەتی ئەندامانی کۆمەڵگە عەلەوییەکان، درووزەکان و مەسیحییەکان، کە لەسەر دەستی دەسەڵاتە نوێیەکان تووشی پێشێلکارییەکی قورس بوون، ئەم پێشێلکارییانە بەبێ جیاوازی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووانیان کردە ئامانج، بە هەموو هاوڕێ و خزمەکانمم وت بێنە ئێرە، ماڵەکەم کراوەیە بۆ هەموو خێزانێک، بەبێ گوێدانە مەزهەبێک- عەلەوی، سوننە، درووز، یان مەسیحی، لێرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شوێنێک بۆ تائیفەگەری نییە، تەنها مرۆڤایەتی." ، ناوچە کەنارییەکانی سووریا شوێنی تێکەڵەیەک لە پێکهاتەکان بوون، "هەموویان بە مەسیحییەکانیشەوە لە پێشێلکارییەکان ڕزگاریان نەبووە، هەرچەندە هیچ پەیوەندییەکیان بەو پێشێلکارییانەی پێشووەوە نەبووە کە پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس دەگەڕێنرایەوە".

بیروبۆچوون و بەکارهێنانی توندڕەو بەرامبەر بە پێکهاتەی عەلەوی
مۆنا محەمەد جەختی کردەوە کە ئەوەی ڕوویدا جەنگ نەبووە، بەڵکو کۆمەڵکوژییەکی ڕاستەقینە بووە کە دژی هاوڵاتیانی بێتاوان ئەنجامدراوە وتی: بینیمان منداڵ و ژن و باوکمان بە ناوی ئاینەوە بە ترسناکترین شێوە سەربڕدراون و تەسفیە دکراون. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە هیچ ئایینێک ڕادەستی ئەم کارە دڕندانە نییە، سەرەڕای دڕندەیی ئەوەی ڕوویدا، ڕاگەیاندنەکان چاوپۆشییان لەو تاوانانە کرد و ڕۆشنایییان نەخستە سەر ئازارەکانی سەدان خێزان کە لە بێدەنگیدا بەرگەی ئەو مۆتەکەییەیان گرتبوو، هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە دژی ئێمە ئەنجام دەدرێت، زیاتر لە ١٠هەزار عەلەوی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران، خوشکەکەم پێی ڕاگەیاندین کە لە ترسی کوشتنیان ناچار بوون بە ئاشکرا لە ژێر دارەکاندا بخەون، لە کاتێکدا دەنگی تەقە و دروشمی "الله ئەکبەر" هەوای دەوروبەریان پڕ دەکرد.

دووبارەبوونەوەی ئەو دیمەنەی کە دژی ژنانی ئێزیدی لە کەناراوەکانی سووریا ئەنجامدراوە
ئاماژەی بەوەشکرد، "تایفەگەری لەنێو سوورییەکان بوونی نەبووە، بەڵکو بە زۆر لەلایەن ڕژێمە پاوانخواز و ستەمکارەکانەوە بەسەریاندا سەپێنراوە، مەزارگە و شوێنە ئاینییەکان، کە پەناگەیەکی ئارام بوون بۆ هاوڵاتیانیمەدەنی، کرانە ئامانج و سووتێنران و وێرانکران، هەروەها ئەوانەی پەنایان دەبرد کوژران، تەنانەت کچ و ژنە گەنجەکان ڕفێنران و بە دیل دەگیران، هەروەک چۆن لەگەڵ ئێزیدییەکانی ئەو شارە ڕوویدا بە دەستی داعش، کەس ڕزگاری نەبوو".

مۆنا محەمەد، بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خۆبەڕێوەبردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد کە "دەنگمان ببیستن و لەگەڵ کەمینەکان بوەستینەوە کە ڕووبەڕووی جینۆساید و ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ دەبنەوە، داوای پاراستن و کارکردن بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی مەزهەبی عەلەوییەکان، بانگهێشتی هەموو لایەک دەکەین بێنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە هاوڵاتیان بتوانن سەلامەتی و ڕێزگرتن بدۆزنەوە، بەبێ گوێدانە سەر بەخۆیان، ئێمە پێمان وابوو دوای ڕژێم دۆخی سووریا باشتر دەبێت، بەڵام ڕاستییەکە زۆر توندتر بوو، ئێمە ئەم تاقیکردنەوە تێناپەڕێنین مەگەر بە یەکگرتن و ڕەتکردنەوەی تایفەگەری و بنیاتنانی نیشتمانێک کە هەمووان لەخۆ بگرێت".