ژنانی کورد لە مۆسکۆ پیلانگێڕیان شەرمەزار کرد

ژنانی کورد لە مۆسکۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد و وتیان، "لە دەوری هێزەکانی گەریلا دەبینە بازنەیەک". ناوەندی هەواڵ

ژنانی کورد لە مۆسکۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد و وتیان، "لە دەوری هێزەکانی گەریلا دەبینە بازنەیەک".

ناوەندی هەواڵ

 

لەسەر ناوی ئۆرگانیزاسیۆنی ژنانی کوردی ڤیان راگەیەنراوێک لە لایەن ئاسیا سڤک خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە پیلانگێڕی بە گۆشەگیری بەردەوامە.

 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هێزە پیلانگێڕەکان لە چوارچێوەی سیستمی ئیمڕالیدا، لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەیەوێت تێکۆشانی ئازادی کورد و گەریلا لەناوببەن، ئێمە لە دەوری گەریلاکان دەبینە بازنەیەک".

 

لە راگەیەنراوەکەدا بانگ لە هەموو شۆرشگێر، دیموکرات، ڕەنجدەر و ژنان و گەنجان لە کوردستان و تورکیا کرا کە لە بەرانبەر گۆشەگیری بوەستنەوە.