ژنانی خێڵەکی عەرەب: ئامانجی ڕێبەر ئۆجالان بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیانە

ژنانی خێڵەکی عەرەب لە کامپی واشۆکانی حەسەکە پشتیوانی خۆیان بۆ پەیامەکەی ڕێبەری گەی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپاتکردەوە، کە داوای پەرەپێدانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان گەلی سووریا دەکات، ئەوان پێیان وابوو کە ئەمە لە کاتێکی هەستیاردا هاتووە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- شاری حەسەکە وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی سووریا قۆناغێکی هەستیار بەخۆیەوە دەبینێت کە بە پەرەسەندنی گرژییەکان دیاری کراوە، کە هەوڵی چڕ دەدرێت بۆ هاندانی ململانێی خێڵەکی لە نێوان کۆمەڵگەی ناوخۆییدا، کە ئەمەش نیگەرانی ڕاستەقینەیە سەبارەت بە ئەگەری سەرهەڵدانی ململانێی ناوخۆی دروست دەکات.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەنگاوێکدا، بە ئامانجی دوورخستنەوەی مەترسی لە ناوچەکانی سووریا و بەهێزکردنی ئاشتی مەدەنی، بانگەوازێکی ئاراستەی خێڵە عەرەبەکانی سووریا کرد و داوای لێکردن یەکگرتوو بن و ململانێ ڕەتبکەنەوە لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی و سەقامگیری کۆمەڵگە، لە پەیامەکەیدا، جەختی لە قوڵای پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کورد و عەرەب کردەوە، کە لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە: لە قوڵای مێژوودا پەیوەندی نێوان گەلی کورد و عەرەب هەیە، هاوڕێیەتی و خوشک و برایەتی نێوان ئەو دوو گەلە هەمیشە لە پێشەنگدا بووە، تەنانەت لە سەردەمی سەرهەڵدانی ئیسلامدا ئەم دۆستایەتییە ئاسانکاری بۆ گۆڕینی زۆرینەی کورد بۆ ئیسلام کردووە، هۆکاری سەرەکی ئەمەش پەیوەندی بەهێزی نێوان گەلی کورد و عەرەبە بۆ چەند سەدەیەک دوای ئیسلام، ئەم یەکگرتوویە کە ئەمڕۆ ئێوە پێشەنگایەتی دەکەن، لە لایەک مێژوویە، لە لایەکی دیکەشەوە کۆمەڵایەتییە، هەروەها بنەمایەکی سیاسیشی هەیە، بۆیە ئەم هەڵوێستە و ئەم یەکێتییە لە سووریا گرنگی و واتایەکی زۆری هەیە، پاڵپشتی خوشک و برایەتی و یەکڕیزی گەلی کورد و عەرەب دەکەم بەهۆی بناغە مێژووییەکەیانەوە، ئێمە لەسەر ئەم بناغەیە خۆمان بونیاد ناوە و پەرەمان پێداوە و دیدگامان لەسەر بنەمای برایەتی و نەتەوەی دیموکراتی پێکهێناو، پێویستە هەموو گەلان یەکسان و ئازاد بن، پێکەوە بژین و خۆیان بەڕێوەبەرن، دەبێت یەکسانی و دادپەروەری لەسەر ئەم بناغەیە بونیاد بنرێت، کورد و عەرەب دەبێ پێکەوە بژین، کە ئەمەش بەندە بە پشتیوانی ئێوە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات، چونکە پشتیوانی ئێوە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕادەبەدەر گرنگ و بەرچاوە، هاوڕێیانی ئازیز، ئێوە دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ و مێژووی بگێڕن لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و ئاسایش و یەکگرتوو و دادپەروەر، گرنگە عەرەب و کورد و سریانی-ئاشووری و هەموو دانیشتوانی ئەم خاکە پیرۆزە یەکبگرن و کار بۆ ئەم خوشک و برایەتییە مێژووییە بکەن.

 

ژنانی خێڵەکی عەرەبی نیشتەجێی کامپی واشۆکانی هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە: کە لە نێو ئەواندا پێشوازییەکی بەرفراوانی لێدەکرێت، ئەوان بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانان و بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی هاودەنگی لە نێوان گەلی سووریا، بەبێ گوێدانە پێشینەی نەتەوەی.

 

بانگەوازێک بۆ ئاشتی و تەبایی

زەکیە خزر، نوێنەری خێڵی عەرەبەکان جەختی لە گرنگی پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە، وتی: پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالان بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتییە، کە پێش شۆڕشی ڕۆژائاوا، ڕژێمی بەعس هەوڵیدا شەڕێک لە نێوان کورد و عەرەبدا هەڵگیرسێنێت، بەڵام شکستی هێنا چونکە ئێمە، وەک پێکهاتەکانی سووریا، بە ئاشتی وخوشک و برایەتی پێکەوە دەژین، ئێستاش لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دا شاهیدی هەوڵی نوێ دەبین بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی خێڵەکی، ڕێبەر ئۆجالان لە پەیامەکەیدا، داوای هاوپشتی و پێکەوەژیان کرد، ئێمەش بە باوەشی کراوە پێشوازی لەم بانگەوازە دەکەین و داوای ئازادی جەستەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە سەردەمی پێغەمبەر محەمەددا سەلامی خوای لەسەر بێت، بانگەوازێک بۆ یەکسانی و دادپەروەری و ڕێزگرتن لە ئایین و مەزهەبەکان هەبووە، ئەمڕۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەم بانگەوازە زیندوو دەکاتەوە و هەوڵدەدات ڕێگری لە شەڕ و خوێنڕشتن بکات.

 

بەشیرە سلێمان، نوێنەرێکی دیکەی خێڵە عەرەبەکان ڕوونی کردەوە، کە داواکاری سەرەکی ئەوان چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بووە، هەروەها سووریا زێدی هەموو گەلانە: کورد، عەرەب، سریانی، ئەرمەنی، و هەموو ئایین و مەزهەبەکان، بەسە، ئازار و ئاوارەی و داگیرکاری و جینۆساید، لە وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئۆجالان، ئێمە خەبات دەکەین بۆ سووریایەکی باشتر و دەوڵەمەندتر، سووریایەک کە هەمووان خۆشیان بوێت و دەیپارێزن و یەکدەگرن، ئەم پەیامە لە کاتی گونجاودا هات.

 

دووپاتی کردەوە، کە بوونی ئاوارەکان لە کامپەکان و بەرخۆدانیان پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەو پێیەی ئەوان تاکە هێزن کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە جینۆساید دەپارێزن.

 

پشتیوانیکردن لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک

مەلەک ساڵح، نوێنەرێکی دیکە ڕایگەیاندووە، کە شەڕێکی تایبەت لە دژی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکرات بەڕێوەدەچێت، کە دۆخی سووریا، بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەڕادەبەدەر هەستیارە، ئێمە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی مەجازیدا، شاهیدی هەڕەشەکانی شەڕ و ململانێ ناوخۆییەکان دەبین، بەڵام لە ناوچەکانی خۆماندا یەکگرتوو و ڕێکخراوین لە دەوری پرۆژەی نەتەوەی دیموکرات، کە هەموو پێکهاتەکان لە جینۆساید، کوشتن، نادادپەروەری، ستەم و شەڕێکی تایبەت بە ئامانجی لەناوبردنی ئەم پڕۆژەیە دەپارێزێت، بەڵام باوەڕمان وایە سەرکەوتوو دەبێت.

 

سەبارەت بە گرنگی پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جەختی لەوەکردەوە، کە پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئێمە هەیە، ئێمە خۆمان لە دەوری پڕۆژەی نەتەوەی دیموکرات ڕێکدەخەین و پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەکەین.