ژنانی جەزائیر بە بۆنەی ٨ی ئادار خەڵاتکران

پەرلەمانی جەزائیر بە دروشمی "لە هەر شوێنێک ژن هەبێت کۆمەڵگا هەیە" ڕۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد.

پەرلەمانی جەزائیر بە دروشمی "لە هەر شوێنێک ژن هەبێت کۆمەڵگا هەیە" ڕۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد.

جەزائیر

 

بە نزیکبونەوەی ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان،  ئەنجومەنی گەلی نەتەوەیی و ژووری یەکەمی پەرلەمانی جەزائیر بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری جەزائیر بە دروشمی "لە هەر شوێنێک ژن هەبێت کۆمەڵگا لەوێ هەیە" ئاهەنگێکیان بۆ خەڵاتکردنی ژنانی جەزائیر ڕێکخست.

 

ژنانی جەزائیر لە ئاهەنگەکەدا خەڵاتی ڕۆژی جیهانی ژنانیان پێبەخشرا، لەوانە سیاسەتمەدار و نووسەری جەزائیری، زوهور ئۆنیسی، کە لە ئەدەبیات، لە سیاسەت و شۆڕشدا ناسراوە و زۆرێکیشیان وەک سیمبولی دەوڵەتی ملیۆن شەهید بینران.

 

لەنێو ئەو ژنانەی کە لە ئاهەنگەکەدا خەڵاتکران پارێزەرو لێکۆڵەری دێرینی جەزائیر فاتمە ئەلزەهرا بن ئیبراهیم و سەرۆکی کۆمەڵەی جەزائیر لەیلا وەلی هەبوون.