ژنانی هیندستان سەردانی گوندی ئامارایان کرد

شاندێکی نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنانی هیندستان سەردانی ماڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گوندی ئامارا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

پارادایمی دیموکراسی و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن فەیلەسوف و ئەکادیمیست و دیموکراسی و زانایانی سەرتاسەری جیهانەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. بە تایبەت پارادایمی ڕزگاریخوازی ژن کە زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ ژنان.

 

شاندێکی نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنانی هیندستان کە بۆ بەرنامەی نەورۆز لە  ئامەد چووبوونە باکووری کوردستان، دوای بەرنامەی نەورۆز سەردانی ماڵی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لە گوندی ئامارا خەڵفەتی سەر بە شارەدێی ڕەحا کرد.

 

هەروەها ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. شاندەکە لەلایەن محەمەد ئۆجالان، عەلی ئۆجالان، هاوسەرۆکی شارەوانیی خەڵفەتی کە قەیوم لە شوێنی دەستنیشانکراو سانیە بایرام و محەمەد قەرەیلان، لە ڕێکخستنی دەم پارتی خەلفەتی و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان پێشوازییان لێکرا.

 

محەمەد ئۆجالان و عەلی ئۆجالان زانیارییان لەبارەی دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکردەوە، هەروەها ژنانی هیندستانیش کارەکانیان سەبارەت بە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باس کرد.