ژنانی حەلەب گفتوگۆیان دەربارەی بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد

کۆنگرەی ستار بە هاوکاری "دەستپێشخەری ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان" پانێڵێکی گفتوگۆی لە شاری حەلەب سازکرد. لە پانێڵەکەدا باس لە کاریگەری بیری ڕێبەری گەلی کورد لەسەر ژنان کرا.

حەلەب 

 

بە دروشمی "٤ی نیسان زیندووکردنەوەی ئازادی ژنان و گەلانە"، کۆمیتەی پەیوەندییە سیاسییەکان و ڕێککەوتنەکانی دیموکراتیکی کۆنگرە ستار، بە هاوکاری لەگەڵ "دەستپێشخەری ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان' پانێڵێکی گفتوگۆی لە پارکی عەفرین لە گەڕەکی ئەشرەفیە لە شاری حەلەب سازکرد. 

  

نوێنەری پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەنجومەنە ناوخۆییەکان، و کۆمۆنەکان بەشدارییان لە پانێڵەکەدا کرد. هەروەها لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئینتیسار بوغانمی، ڕۆژنامەنووسی ئەمازیغیو چالاکوان گوڵێ محەمەد لە کەنەداوە ئامادەبوون. 

 

دوای خولەکێک ڕێزگرتن، زیلان عەلی، ئەندامی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) لەسەر تەوەری پانێڵەکەی "ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ڕۆژی لەدایک بوونی ئازادییە بۆ گەلانی ستەملێکراو و ژنان" قسەی کردو باسی لە سروشتی پێشنیارەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: بیری پێشکەوتووی ئەو پەیوەستە بە جێبەجێکردنی کردەیی، ئامانجی بانگەوازەکە بونیادنانی بناغە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکانە کە گەرەنتی دەربڕینی ئازادانەی ناسنامەکان و بەهێزکردنی هەموو بەشێکی کۆمەڵگەیە. 

 

پاشان بەشداربووان بۆچوونەکانیان خستەڕوو. ئینتیسار بوغانمی، ڕۆژنامەنووسی ئەمازیغی بە شێوەی ئۆنلاین پەیوەندی بە پانێڵەکەوە کرد و وتی: بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێت بە جەختکردنەوە لەسەر ڕزگاری ژنان نەزمی کۆمەڵایەتی باشتر بکەن. 

  

چالاکوان گوڵێ محەمەد هەروەها وتی: بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پشتبەستن بە چارەسەری سیاسی سەرەتای سەردەمێکی نوێیە، ئازادی ژنیش هەوێنی ئازادی کۆمەڵگایە.