ژنانی بەڕازیل: ئێمە ناترسین

ژنانی کۆمەڵگەی ڕەسەنی بەڕازیل کە لەژێر توندوتیژیی ڕەگەزییدان، لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا بۆ گۆڕینی یاسا، پارێزراو دەبن و دەڵێن: "ئیمە ناترسین".

ناوەندی هەواڵ- دۆخی ئەمازۆناس لە ڕووی هەوا و ڕێگا و دەریاوە بە شێوەیەکی کەم ئاوەدان و تا ڕادەیەک دابڕاوە، ڕووبەڕووی تەحەدای تایبەت دەبێتەوە لە گەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان، لەوانە بۆ پشتگیری تەندروستی و زاوزێ و وەڵامدانەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر.

 

لە ساڵی ٢٠٢١دا بەلایەنی کەمەوە کەسێک پەیوەندی بە ژمارەی فریاکەوتنی پۆلیسی نەتەوەیی لە بەرازیل کرد هەموو خولەکێک بۆ ڕاپۆرتکردنی توندوتیژی خێزانی لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ ڕێژەی ژنکوژی بە کوشتنی بە ئەنقەستی ژن پێناسە کراوە، باس لەوە کراوە کە زیاتر ٤٤٪ زیادی کردووە و هەر حەوت کاتژمێر جارێک ژنێک لە ئەنجامی ژنکوژیدا دەمرێت.

 

لە ویلایەتی ئەمازۆناس، لە هەموو ئەو ژنانەی کە بە ئەنقەست لەلایەن کەسێکی ترەوە کوژراون، زیاتر لە یەک لەسەر پێنجیان حاڵەتی ژنکوژی بوون.

 

لوتانا ڕیبیرۆ، ئەندامی گروپی ڕەگەزی کۆکاما و تاکە سەرۆکی ژن لەپارکی داس تریبۆس لەپارکی داس تریبۆس، ئاماژەی بەوەکرد کە لە پارکی داس تریبۆس لە شاری ماناوسی پایتەختی ویلایەتی ئەمازۆناسی بەرازیل، توندوتیژی دژ بەژنان شتێکی نائاسایی نییەو وتی: "وەک سەرکردەیەک زۆر شتم ئەزموون کردووە، ژنان لە دەرگاکەم دەدەن و داوای یارمەتی دەکەن کە نزیکەی چوار هەزار ٥٠٠ ژن دەبن".

لوتانا ڕیبیرۆ کە لەنێو کۆمەڵگەکەیدا بە بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەکانی مرۆڤ ناسراوە، بەم دواییانە ئاسانکاری بۆ زنجیرەیەک وۆرکشۆپی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی ڕەگەزی کرد، کە ٥٠ ژنی ناوچەکە ئامادەیبوون لە ڕۆژی یەکەمداو قسەیان کرد.

وۆرکشۆپەکان جۆرەها توندوتیژی و چۆنیەتی گەیشتن بە تۆڕەکۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکان و میکانیزمەکانی پاراستنی یاساییان ڕوونکردەوە، ئەمانە بریتین لە یاسای ماریا دا پەنا کە یاسای سزادانی بەڕازیلی گۆڕی لە ساڵی ٢٠٠٦دا بۆ ئەوەی نەک تەنها دەستدرێژکەران بە هۆی کردەوەی توندوتیژی دژی ژنێک دەستگیر بکرێن، بەڵکو بۆ ئەو کەسانەش دەستگیر بکرێن، ئەگەر مەترسی ئەنجامدانی کارێکی وایان لێدەکرێت.

 

ژینگەیەکی ئارام بۆ ژنان

لوتانا ڕیبیرۆ باسی لەوەکرد کە چۆن لە ڕۆژی دووەمی وۆرکشۆپەکەوە ژنان پەرۆش بوون کە ئەزموونەکانیان لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ تیپی UNFPA هاوبەش بکەن دوای یەکەم وانە، زۆرێک لە ژنان هەستیان بە بەهێزبوونیان کرد ڕۆژی دواتر، وتیان "بەسە" بۆ توندوتیژی، چونکە ئێستا ژنان بەهێزترن.

دیبۆرا ڕۆدریگیس، سەرۆکی نووسینگەی UNFPA لە ماناوس، وتی: "وۆرکشۆپەکان دڵنیایی سەلامەتیان بۆ ژنان دروستکرد بۆ ئەوەی پێکەوە ڕەنگ بدەنەوە لەسەر شێوازی جیاوازی توندوتیژی کە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەیە و لەسەر ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەیان".