ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ژنانی سوەیدا دووپات دەکەنەوە
ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە کە ئەو ململانێی تائیفی و کۆمەڵکوژییانەی لەم دواییانەدا بەرامبەر پێکهاتەکانی سووریا ئەنجامدراون، کاری هێزە شاراوەکانە کە هەوڵدەدەن ڕێڕەوی سووریا بگۆڕن و وڵاتەکە بکێشنە ناو شەڕێکی تائیفی.

ڕەققە- ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو کۆمەڵکوژییانەی ئەم دواییەیان لە دژی کۆمەڵگەی دروزەکان لە شاری سوەیدای باشووری سووریا ئەنجامدرا، کە گیانیان لەدەستداوە، بە نامرۆڤانە پێناسە دەکەن. ئەوان هاودەنگی و پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ژنانی دروز ڕاگەیاند.
ململانێی تائیفی کە لە سوەیدا ڕوودەدات شەپۆلێکی توڕەیی هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لێکەوتووەتەوە، چەندین ڕاگەیاندراو بڵاوکراونەتەوە کە داوای کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی دژی کۆمەڵگەی دروز دەکەن و ئەو کۆمەڵکوژییانەی دژی ژنان و منداڵانی بێتاوان شەرمەزار دەکەن.
بەرای عارف، کارگێڕی لێژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا جەختی لەوەکردەوە کە ئەنجومەنەکە هەموو ژنانی سووریا لە هەموو پێکهاتەکان لە باوەش دەگرێت وتی: ئێمە هەڵوێستێکی پتەومان هەیە لەسەر پێویستی پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا، ئێمە ڕاگەیەندراومان دەرکردووە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم تاوانانەی دژ بە ژنان و منداڵان، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە مرۆڤایەتییەوە نییە، داوای ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئەو کۆمەڵکوژییە قێزەونانەمان کرد، هەروەها کۆتاییهێنان بە خوێنڕشتنی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا.
"بۆشایی سیاسی ڕێگەی خۆشکرد بۆ کردنەوەی دەرگای ململانێ"
سەبارەت بە ململانێی تائیفی ڕوونیشیکردەوە، دوای ڕووخانی ڕژێم و حکومەتی ڕاگوزەر دەسەڵاتی گرتە دەست، ڕێڕەوی ڕووداوەکان گۆڕانکاریی بەسەردا هات، بۆشایی سیاسی و فرەیی فراکسیۆنەکانی خزمەت بە بابەتە جیاوازەکان ڕێگەی خۆشکرد بۆ کردنەوەی دەرگای ململانێ و تێکدانی متمانەی گەلی سووریا، سووریای کردە گۆڕەپانێک بۆ ململانێ تائیفیەکان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ململانێی تائیفی دەستی کرد بە پەرەسەندن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژن لە پێشەنگی قوربانییەکانن، ١٤ ساڵ شەڕ و کاردانەوەکانی، لەوانەش ئاوارەبوونی زۆرەملێ، دەستدرێژی و کوشتن، ئازاریان چەشتووە. ئەوان بەرەنگاری بوون، بۆیە ژنان بە هاوبەشی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێکان دادەنرێن، داکۆکیکارن لە ئاشتی و هەڵوێستێکی بوێرانەیان لە بەرگریکردن لە خاکەکەیاندا گرتووە.
جەختی لەسەر پێویستی هاودەنگی و ڕێگریکردن لە ناکۆکی و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکان کردەوە، پێویستە وەک یەک گەلی سووریا، لە هەموو پێکهاتەکانەوە - کورد، عەلەوی، عەرەب و دروز- یەکبگرین و دەبێت هۆشیاری کۆمەڵایەتیمان هەبێت، یاسایەک دەربکرێت کە هەمووان بپارێزێت.
"ژنانی سووریا هەمیشە بە هێزی خۆیان ناسراون"
عەتاب عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە دژی ژنان و منداڵان ئەنجام دەدرێن، شەرمەزار کرد وتی: ئێمە بە توندی شەرمەزاری ئەو کۆمەڵکوژییانە دەکەین کە دژی درووزەکان لە شاری سوەیدا ئەنجامدراون، کە بەبێ هیچ تاوانێک گیانی بەساڵاچووان و ژنان و منداڵانی بێتاوانیان کوشتووە، ژنانی سووریا هەمیشە بە هێزی خۆیان ناسراون ئەمەش ئەوەیە کە ژنانی دروز نیشانیانداوە، هەروەک فەوزە کە چەکەکەی لە دژی دوژمن هەڵگرتبوو بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەی و پاراستنی منداڵەکانی، ئەو هێمای خۆڕاگری و هێز و وانەیە بۆ هەموو ژنانی سووریا.
دووپاتیکردەوە کە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەست بە ئازاری ژنانی سوەیدا دەکەن و وتی: ئێمە پەیامێکیان بۆ دەنێرین و سڵاویان بۆ دەکەین لەسەر خۆڕاگرییان لە ڕەتکردنەوەی خۆبەدەستەوەدان و چەسپاندن بە خاکەکەیان، ئێمە پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵیان دووپاتدەکەینەوە، و پێیان دەڵێین کە ئێمە لەگەڵ ئێوەین دڵ و گیان، یەکگرتووین.
داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، دەستوەردانێکی خێرا بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم کۆمەڵکوژییانەی کە یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ پشتگوێ دەخەن.
"هەوڵی دابەشکردنی سووریا دەدەن"
سورەیا خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕوونیکردەوە کە ئامانجی پشت ئەم ململانێ تائیفییانە و لە هیچ شوێنێکەوە نەهاتووە، بەڵکو بابەتێکی دەرەکی و دەستی شاراوەیە لە پشت پەردەوە دەستکاری دۆخەکە دەکەن بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانیان، هەوڵی دابەشکردنی سووریا و گۆڕینی ڕەوتی پێشەنگایەتییەکەی دەدەن.
داوای هاوپشتی سووریای کردو وتی: ئەمە قۆناغێکی گرنگە، بۆیە دەبێت هەموو گەلانی ناوچەکە، لە هەموو پێکهاتەکانەوە، زیاتر هۆشیار بن لەو پیلانانەی کە لە دژی ئەوان داڕێژراون، گەلی سووریا یەکن و یەک شوناسی نەتەوەیی هاوبەشن، پێویستە هەڵوێستی ڕاستەقینە لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییانە بگرینە بەر، دەستوەردان بکەین و ئەم شەڕ و تاوانانە بوەستێنین کە دژی مرۆڤی بێتاوان و بە تایبەت ژنان دەکرێت، چونکە زۆرترین کاریگەری ئەو مەیلانە و دەرئەنجامەکانیان لەسەرە.