ژنانی ٥٢ وڵات داوای ئازادکردنی ئایسەل توغلوک دەکەن

ژنان هەڵمەتی #AyselİçinGeçOlmadan لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستپێکرد بۆ ئازادکردنی ئایسەل توغلوک کەلە زینداندا نەخۆشە، تا ئێستا نزیکەی ٦ هەزار ژن لە ٥٢ وڵاتەی جیاوازەوە بەشداری هەڵمەتەکە بوون.

ژنان هەڵمەتی #AyselİçinGeçOlmadan لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستپێکرد بۆ ئازادکردنی ئایسەل توغلوک کەلە زینداندا نەخۆشە، تا ئێستا نزیکەی ٦ هەزار ژن لە ٥٢ وڵاتەی جیاوازەوە بەشداری هەڵمەتەکە بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی جیهان لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی پەرلەمانتاری زیندانیکراو، ئایسەل توغلوک، کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆیان بە دروشمی "بۆ ئازادی ئایسەل توغلوک ١٠٠٠ ژن" لە ٧ی کانوونی دووەمەوە دەستپێکردووە، لە ماوەی کورتدا بەشداربووانی کەمپەینەکە گەشتووەتە ٦ هەزار ژن کەلە ٥٢ وڵاتی جیهانەوە بەشدارن، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەڵمەتی #AyselİçinGeçOlmadan داوای لە وەزارەتی داد و پەیمانگای پزیشکی دادوەری کرد ئەرکەکانیان بەجێ بهێنن.

 

"ئێمە داوای ئازادکردنی ئایسەل توغلوک و هەموو زیندانییە نەخۆشەکان دەکەین"

ئەو ژنانە تیشکیان خستەسەر راپۆرتەکانی ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەیسەل تو‌غلوک ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکەن، هەروەها ئەو ژنانە داوایان کرد ڕەچاوی یاسا و مافی مرۆڤ بکرێت و وەزارەتی داد و پەیمانگای پزیشکی دادوەری پەیڕەوی بکەن.

 

ئەو ژنانە لە هەڵمەتەکەدا ئاماژەیان بەوەدا، "ئێمە وەک ژنان داوا لە هەموو دەسەڵاتەکان دەکەین کە لەم پرۆسە ناڕەوایەدا بەپێی یاسا و زانیارییەکان ڕەفتار بکەن، ئێمە ئازادیمان دەوێت بۆ ئایسەل توغلوک و هەموو زیندانییە نەخۆشەکان لە هەموو بوارەکانی ژیان و تێکۆشاندا".

 

ت.پ