ژنان ڕۆڵی بازرگانی بەرز دەبینن لە دەزگاکانی هەواڵدا
هەفتەی ڕابردوو چەند ژنێک دەستنیشانکران بۆ پلە بەرزەکانی بازرگانی لە دەزگاکانی هەواڵ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاڕاستەیەکی فراوانتری ژنان کە ڕۆڵی سەروتاری سەرەوە دیاری دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
سەرکردە بازرگانیەکان چاودێری ئەو بەشانە دەکەن کە گرنگن بۆ ئەرکی دەزگاکانی هەواڵ، وەک داهات، بازاڕکردن، پەیوەندییەکان و سەرچاوە مرۆییەکان.
ڕادیۆیەکی گشتی ڕۆژی دووشەممە ناوی "گۆلی شێخولئیسلامی" وەک بەڕێوەبەری گشتی ناساند، لە جیاتی پاتریک ستیل کە لە ساڵی ڕابردوو کۆچی کرد.
کۆمپانیای ئینک و کۆمپانیای فاست مانسوێتۆ ونچەرس "ستیفانی مێهتایان" بە سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی ناوەڕۆکی سەرەکی دانا کە شوێنی ئێریک سچرنبێرگی گرتەوە.
ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، هەفتەی ڕابردوو "دیبۆرا تورانسی" شارەزای هەواڵی تەلەڤزیۆنی وەک بەڕێوەبەری نوێی خۆی دانا.
ئەمە چەند نمونەییەکی کەم بوون و بەوەش بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو هەیە لەوەی کە ژنان ناویان لێنراوە بۆ پلە بەرزەکان لە دەزگاکانی هەواڵ لە جیهاندا.
ئاماژە بەوەشکراوە کاتێک ژنان ڕۆڵ لە دەزگایەکی هەواڵیدا دەبینن لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بابەت و ڕووداوەکان دەکرێت و دەرفەتێکی باشە بۆ ژنان کە لە ڕووی بازرگانیشەوە خۆیان پەرەپێبدەن.