ژنانی باشوور سەردانی شوێنی خەباتی گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادینیان کرد

کەمپەینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا، سەردانی شوێنی کارکردنی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد (هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا)یان کرد و تاجەگوڵینەی ڕێز وەفایان دانا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژناندا،ڕۆژی ٢ی ئادار، کەمپەینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا، سەردانی شوێنی کارکردنی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد (هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا)یان کرد.

 

لە سەردانەکەیاندا تاجەگوڵینەیان لە شوێنی کارکردنی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد دانا و ڕۆڵ و خەباتی شەهیدانیان لەپێناو ئازادیی ژنان، بەرز نرخاند.