ژنان پێشەنگی پیشەسازی پەمۆن
لە ئوستڕالیا ژنان پێشەنگی پیشەشازی پەمۆ دەکەن و بەردەوامی بەو جۆرە پیشەسازییە دەدەن.

ناوەندی هەواڵ
ئۆسترالیا شوێنێکی بچووکی لە لۆکەی جیهانیدا گرتووە، بەڵام یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی پەمۆی خاوی جیهان، کە ناوبانگی داهێنانی لە پیشەسازییەکەدا هەیە.
ئێستا، ژنان لەو وڵاتەدا زیاتر وەک ڕابەری پیشەسازی داهاتوو دەردەکەون، لەگەڵ گەشەپێدەران، توێژەران و دیزاینەران پێکەوە کۆدەبنەوە بۆ پێشخستنی پیشەسازییەکە.
ئێما بۆند، دیزاینەر لە ئۆرمێو بەم دواییانە دەستنیشان کرا بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی ڕابەرانی داهاتووی لۆکەی ئوسترالیا لە ساڵی ٢٠٢٢، ئێما بۆند سەرقاڵی گەڕانە لە بەکارهێنانی پەمۆ لە پیشەسازی دیزاین و فاشیۆن، ئەو دەڵێت "من بەڕاستی دەمەوێت پەمۆی ئوسترالی وەک سەرچاوەی نوێکردنەوەی دیزاین پیشان بدەم، پێم وایە خەڵک بە شێوەیەکی سروشتی دەیانەوێت ئەو جلانە لەبەر بکەین کە لە پەمۆ دروست کراوە".
ئەو هیوای ئەوەیە کاتێک کێڵگەی پەمۆ گەورەتر بوو ببێتە سەرکردەی داهاتوو لەو پیشەسازییەدا.