ژنان لە شەقامەکانی فرانکفۆرت پۆستەرەکانی "ئێمە دادپەروەریمان دەوێت" یان هەڵواسی

ژنان لە شەقامەکانی فرانکفۆرت پۆستەریان هەڵواسی و تیشکیان خستە سەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس و دەڵێن: "با ئەم شەرمەزارییە کۆتایی پێ بێت، دەبێت دادپەروەری ئەنجام بدرێت". ناوەندی هەوال

ژنان لە شەقامەکانی فرانکفۆرت پۆستەریان هەڵواسی و تیشکیان خستە سەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس و دەڵێن: "با ئەم شەرمەزارییە کۆتایی پێ بێت، دەبێت دادپەروەری ئەنجام بدرێت".

ناوەندی هەوال

 

ئەنجومەنی ژنانی ئاماراو دەستپێشخەریی ژنان بۆ پاراستنی رۆژئاوا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بۆ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران، پۆستەریان لە قەرەباڵغترین شەقامەکان دا هەڵواسی و ناوی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕەیان لەسەر تابلۆی شەقامەکان دانا.

 

هەروەها پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو، "هەتا دادپەروەری لە تاریکیدا بمێنێتەوە، فەرەنسا تاوانبارە"، هەڵواسرا و راگەیاندرا، دادپەروەری لە فەرەنسا نەماوە.