ژنان لە پانێڵی "ڕاستییەکانی ژنان لە پڕۆسەی ئاشتیدا" کۆدەبنەوە
تەژەئە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پانێڵێک لە ئامەد بە ناونیشانی "ڕاستی ژنان و کێشەی گۆشەگیری لە پرۆسەی ئاشتیدا" ڕێکدەخات.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240223-ohddd-jpgc0c7bd-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
تەژەئە لە ٢٥ی شوباتدا پانێڵێک بە ناونیشانی "ڕاستی ژنان و کێشەی گۆشەگیری لە پڕۆسەی ئاشتیدا" لە ئامەد ڕێکدەخات.
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئە" ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی شوبات پانێڵێک بە ناونیشانی "ڕاستی ژنان و کێشەی گۆشەگیری لە پرۆسەی ئاشتیدا" لە ئامەد ڕێکدەخات، کۆبوونەوەکە لە ژووری بازرگانی ئامەد "DTSO" بەڕێوەدەچێت، تێیدا باس لە ڕۆڵی ژنان لە پڕۆسەکانی ئاشتی و کاریگەرییەکانی گۆشەگیری لەسەر ژنان دەکرێت.
ئەکین یەتەر، سەرپەرشتیاری پانێڵەکە و هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی " OHD"و هولیا عوسمانا ئۆغڵو، فێمێنیستی سەربەخۆ، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "پارتی دەم"، جەمیلە تورهالی، هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی زمان و کولتووری پارتی دەم، یوکسەل گەنج، ئەندامی گروپی ئاشتی وەک قسەکەر بەشداری لە پانێلەکەدا دەکەن.