ژنان لە هەموو جیهانەوە دژی قەدەغەکاری تاڵیبان هۆنراوەیان خوێندەوە
ژنان لە هەموو جیهانەوە ڤیدیۆی گۆرانی و هۆنراوەیان بڵاودەکەنەوە کە دژی ئەو یاسایەی تاڵیبان دەرچووە، کە دەنگی ژنان قەدەغە دەکات و داواش لە هەموو لایەک دەکەن دژی سیاسەتەکانی دژە ژنان بوەستنەوە.

بەهاران لاهیب
کابول-دژی بڕیاری "وەزارەتی ڕێگریکردن لە بێ ڕەوشتی و بەرەوپێشبردنی ڕاستگۆیی" کە لە ئەفغانستان دەرچووە و تیایدا بیستنی دەنگی ژنانی بە شەرمەزارکەر ناوبردووەو قەدەگەی کردووە ژنان لە شوێنە گشتییەکان دەنگیان ببیسترێت و قسە بکەن، ژنان چالاکییەکانیان زیاتر کردووە.
دژی قەدەغەکردنەکە کە لە هەموو جیهاندا ناڕەزایی لێکەوتەوە، هەزاران ژنی ئەفغانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆ بڵاودەکەنەوە کە بە هۆنراوەو و گۆرانی بە هاشتاگی #AWomansVoiceIsNotAwrat یاسای نوێی تاڵیبان ئیدانە دەکەن.
ڕوقیە سادقی، ڕۆژنامەنووس و داکۆکیکاری مافی ژنان، یەڵدا ئەحمەد، دەروونناس و چالاکی مافی ژنان و مینا عەسکەر، چالاکوانی مافی منداڵان بە هۆنراوەیەک کە خوێندویانەتەوە، ئەم یاسایەیان شەرمەزار کرد.