ژنان لە دڵی دیپلۆماسی... شاندێکی خۆبەڕێوبردنی دیموکراتیک سەردانی دیمەشقیان کرد
لە هەنگاوێکی سیاسی گرنگدا کە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ژنانە لە پێشەنگایەتیکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان، شاندێکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ یەکەمین دیدار لەگەڵ حکومەتی کاتی گەشتیان کرد بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا.

ناوەندی هەواڵ
ژنان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی گەیشتن بە سەقامگیری لە سووریا، کە ژنە پێشەنگە دیارەکان پێشەنگایەتی پرۆسەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەکتەرە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.
شاندێکی خۆبەڕێوبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی ٣١ی ئایار بۆ یەکەم کۆبوونەوە بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا بەڕێکەوت.
شاندەکە لە پێشەنگە کاریگەرەکان پێکهاتووە، دیارترینیان فەوزە یوسف و سۆزدار حاجی کە ڕاستەوخۆ بەشداری لە داڕشتنی سیاسەت و بەڕێوەبردنی دیالۆگدا دەکەن. مریەم ئیبراهیم بەرپرسیارە لە قسەکردن بەناوی لیژنەکەوە، لەگەڵ یاسر سلێمان، بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی ژنان لە پرۆسەی بڕیاردانی سیاسیدا.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار، کە ئامانجی گەیشتن بە سەقامگیری و بەرزکردنەوەی دیالۆگی سیاسی نێوان ئەکتەرەکانی سووریایە.
ئەم هەنگاوە دوای سێ کۆبوونەوە دێت کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، تێیدا پێشەنگە ژنەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان لە سەرکەوتنەکانیاندا گێڕا. بڕیارە ئێوارەی ٣١ی ئایار شاندەکە لەگەڵ حکومەتی کاتی تاوتوێی ڕێگاکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هیواکان زیاتر دەبن کەژنان ڕۆڵێکی کاریگەرتریان هەبێت لە داهاتووی هەرێمدا.