"ژنان لە بەنداوی تشرین ئاڵای بەرخۆدان بەرز دەکەنەوە"

ڕۆژنامەنووسێکی بیانی کە لە شوێنی بەرخۆدانەکەوە بەدواداچوون بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانێکی مێژوویی بە پیشنەگایەتی ژنان و شەڕڤانان دەنووسرێت و وتی: لێرەش ژنان ئاڵای بەرخۆدان هەڵدەکەن.

سەنا عەلی – سیلڤا ئیبراهیم

 

تشرین- بەنداوی تشرین لە ساڵی ١٩٩٩ لەسەر ڕووباری فورات دروستکراوە. بووەتە سەرچاوەیەکی ژیانی وزە و ئاو. هەروەها ئەمەش بووە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی دانیشتووان و جووتیارانن، بەنداوەکە دەکەوێتە ناوچەیەکی ستراتیژی کە شارەکانی حەلەب و ڕەققە و حەسەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 

داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ٨ی کانونوی یەکەمی ٢٠٢٤، هەڵمەتێکی توندی بۆ نەهێشتنی پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد، دوای داگیرکردنی شاری مەنبج، شەڕ و ململانێ لە بەنداوی تشرین توندتر بوو، بە چڕکردنەوەی ئەم شەڕە لە بەنداوەکەدا، هێزە سەربازییەکان بە سەرۆکایەتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) باجێکی قورسیان داوە، هاوشانی ئەم بەرخۆدانە، خەڵکی هەموو کانتۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزی خۆیان بۆ پاراستنی بەنداوەکە دەربڕی، شاندەکانی گەل ل ٨ی کانوونی دووەمەوە لە بەنداوەکە نزیکبوونەتەوە و دەستیان کردووە بە بەرگریکردن لێی. هەر سێ ڕۆژ جارێک شاندێک ئاڵای پاراستن ڕادەستی شاندەکەی تر دەکات.

 

بەو پێیەی ژن هێمای پاراستنە لە کۆمەڵگەدا، سەرەتا ڕووی لە بەنداوی تشرین کرد و هاوسۆزی خۆی لە پاراستنی بەنداوەکەدا دەربڕیم ئەو ژنانەی لە بەنداوە ئاڵای بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری هەڵدەکەن دەڵێن: ئێمە لە مردن گەورەترین.

 

بۆ ڕاپۆرتی ڕاستی و بەرخۆدانی ژنان لە بەنداوی تشیرینەوە، پەیامنێرانی ئاژانسەکەمان چوونە سەر بەنداوەکە و لەوێشەوە بۆچوون و کاردانەوەی ژنان، هەروەها بۆچوونی ژنانی شەڕڤانیان لە بەرەکانی پێشەوە وەرگرت.

 

"دەنگی بەرخۆدان لە بەنداوەکە بەرز دەبێتەوە"

نادیە یوسف، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و پەنابەرێکی خەڵکی عەفرینەوتی: چالاکی ئێشکگری لە بەنداوەکە سەرەڕای هەموو هێرشەکان بەردەوامە، بە بوونی ئێمە لە بەنداوەکە و ئەو بەرخۆدانەی کە دەیکەین،، جارێکی دیکە دەیسەلمێنین کە هێرشە داگیرکەرییەکان بەرخۆدانمان لاواز ناکەن، بە بەرخۆدان و خەبات و ئاهەنگی ئازادی وەڵامی هێرشەکانی سەر بەنداوەکە دەدەینەوە، وەک پێکهێنەرانی ناوچەکە بە کورد و عەرەب و تورکمان و ئەرمەنیشەوە بەرپرسیارێتی پاراستنی بەنداوەکەمان لە ئەستۆ گرتووە.

 

"پرۆژەی پاراستنی نەتەوەی دیموکراتیک"

فاتیمە کاڵاش، بەڕێوەبەری کۆنگرە ستار لە دربەسی کانتۆنی جزیرە بۆ جاری دووەم بەشداری شاندی پاراستنی بەنداوەکە دەکات و بەنداوی تیشرین بە بەرخۆدانێکی قارەمانانە پێناسە کردو وتی: بەنداوەکە بووەتە شوێنی بەرخۆدانی مێژوویی بۆ قارەمانان، لە سایەی بەرخۆدان و تێکۆشانی شەڕڤانانمان، چەتەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە یەک هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن، شەڕڤانانی ئێمە نەک هەر بەنداوەکە دەپارێزن، بەڵکو لە ڕێگەی ئەم بەرخۆدانەوە، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکیش لە لەناوچوون دەپارێزن.

 

'ئێمە نامانەوێت سیناریۆی سەرێکانی دووبارە بێتەوە"

کیفاح ئەلئەفەندی یەکێکە لە ئاوارەکانی حەلەب و لە شاری دربەسی نیشتەجێ بووە ەمەنی ٥٠ ساڵە و پێشتر ڕووی لە بەنداوی تشرین کردووە، ئامانجی هاتنی بۆ بەنداوەکەی بەم قسانە دەربڕی: ئێمە هاتووین بۆ بەنداوەکە بۆ ئەوەی لە داگیرکاری بپارێزین،  نامانەوێت سیناریۆی سەرێکانی، کە بەنداوی ئێلووک داگیرکرابوو، دووبارە بێتەوە، لەگەڵ پچڕانی ئاوی عەلووک، دانیشتوانی حەسەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوونەتەوە و ئاو دەکڕن، ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی خاکەکەمان، هێرش و کردەوە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەسە، دەبێت لە خاک و ناوچەکانمان بکشێتەوە، هەرگیز قبوڵ ناکەین ئەردۆغان بەنداوەکەمان داگیر بکات، ژنەکان بە هەموو هێزەوە بۆ ئێشکگری وەستاون.

 

"دەنگ و ڕاستی ڕۆژئاوا دەگەیەنێت"

ڕۆژنامەنووس ئانا کاونتەر کە لە ڕۆژنامەی ٢٠ خولەکی سویسری کاردەکات، پەیوەندی بە بەرخۆدانی بەنداوی تیشرین کردو سەرسوڕمانی خۆی لە بەرخۆدانی بەنداوەکە دەربڕی و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەلی ڕۆژئاوا خاوەنی ئیرادە و هێزێکی گەورەن، لە بەرامبەر شەڕ و ململانێدا بەرخۆدێرن، ئومێدیان بەهێزە. کاتێک شەڕی داعش لە ناوچەکە سەریهەڵدا، من هاتمە ڕۆژئاواو بە چاوی خۆم بەرخۆدان و خەباتی گەلم بینی، ژنانیش پێشنەگایەتی ئەم بەرخۆدانەیاندەکرد، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد خاوەن هێز و متمانەین ، ژنانیش لە بەنداوی تشرین ئاڵای بەرخۆدان هەڵدەکەن، دەوڵەتی تورکیا بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان، هەوڵی بێدەنگکردنی دەنگی راستی دەدات و ژیانی ڕۆژنامەنووسان پێشێل دەکات.

 

"بەرخۆدانی تشرین میراسی بەرخۆدانی کۆبانێیە"

هەروەها لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕەوە شەڕڤان ئامارا قامیشلۆ سەرنجی بۆ بەرخۆدانی مێژوویی ڕاکێشا کە لە بەنداوەکە بەڕێوەدەچێت وتی: زیاتر لە ٦٧ ڕۆژە هێزەکانی یەپەژە و قەسەدە دژی هەموو هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان دەکەن، بەرپرسیارێتی پاراستنی گەلەکەیان لە ئەستۆ گرتووە. لە بەنداوەکەدا شەرڤانان بە بەرخۆدان و قارەمانێتی خۆیان مێژوو دەنووسن. ئێمە هێزی خۆمان لە گەل و بەرخۆدانیان وەردەگرین، هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە خەباتیان لە دژی هێرشە تێکدەرەکان زیاتر دەکەن، بەرخۆدانی تشرین میراسی خۆی لە بەرخۆدانی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤ وەرگرتووە، باجێکی زۆرمان داوە بۆ پاراستنی بەنداوەکە، گەلەکەمان دەپارێزین و ناهێڵین دوژمن خاکەکەمان داگیر بکات.