ژنان لە بەغدا دژی هەمووارکردنی یاسای باری کەسی ناڕەزایەتییان دەربڕی
ژنانی شارە جیاوازەکانی عێراق لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست و دوای پەسەندکردنی "یاسای جەعفەری" هەمووارکردنی یاسای باری کەسییان ڕەتکردەوە، ئەوان ئەم هەموارکردنانەیان بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و منداڵان زانی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە د

ڕەجا حەمید ڕەشید
عێراق- بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکە داوایان کرد، دەسەڵاتدارانی کارامە و دۆسیەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە و سەرپەرشتیکردن لە دەستی دادوەرانی مەدەنیدا بن نەک پیاوانی ئایینی، کە عێراق وڵاتێکی مەدەنییە و چەندین ئایین و پێکهاتەی تێدایە، هەروەها نابێت یاسای ئایینی جیاکاری بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێندرێت.
دایکانی بەغدا و شارە زیانلێکەوتووەکان دەنگیان بەرزکردەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هەموارکردنی یاسای باری کەسی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩، کە ئەمەش دوای دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر "یاسای جەعفەری"، بەشداربووان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم هەموارکردنەیان کرد کە بەشدارە لە پەراوێزخستنی ژنان و تێکدانی مافە خێزانییەکانیان.
دایکان دروشمی ڕەتکردنەوەیان بۆ هەموارکردنەکە بەرزکردەوە، لەوانە "مافی منداڵان لە باوەشی دایکیانەوە دەست پێدەکات، دادپەروەری ڕاستەقینە لە دایکەوە دەست پێدەکات، کەس ناتوانێت یەکسان بێت یان جێگەی دایکی بگرێتەوە، دایک باوەشێکە کە هیچ یاسایەک ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە، کەسانی گەندەڵ هەڵنابژێرن کە منداڵەکانمان بدزن، بەهەشت لە ژێر پێی دایکاندایە نەک لە ژێر پێی هەموارکردنەکەتان، یاسایەکی دادپەروەرانە دایکان و منداڵەکان دەپارێزن، کە ئەمەش لە میانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیدا بوو لە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوول لە گۆڕەپانی فیردەوس لە ناوەڕاستی بەغدا بەڕێوەچوو و تێیدا هەموارکردنەوەی یاساکە و ڕەتکردنەوەی مافەکانی ژنان و منداڵان ڕەتکرایەوە.
"نەوەیەکی ونبوو بەناوی یاساوە"
بە دەنگێکی پڕ لە خەم و پەژارە، یەکێک لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکە، وتی: بەپێی یاسای کۆنی باری کەسی، پێش هەموارکردنەوەکە و پێش یاسای بەناو جەعفەری هاوسەرگیریم کردووە، ئەوکاتە ڕێکەوتنەکە مافی هەردوولای مسۆگەر دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ یاسا ڕێگری لە هاوژین ناکات کە بۆ جاری دووەم یان تەنانەت بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری بکات،لەگەڵ ئازادی ڕەهای هەیە بۆ هاوسەرگیری و جیابوونەوە و منداڵبوون لە هەر تەمەنێکدا بێت، بە پێچەوانەی ژنانەوە کە بەهۆی کات و بارودۆخەوە سنووردار دەکرێن.
ڕوونیشیکردەوە، کە ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لە ژیانیاندا، سەرەتا لە دووگیانی و منداڵبوونەوە دەست پێدەکات، پاشان پەروەردەکردن و دڵنیابوون لە خوێندن، تا دەگاتە قوربانیدانی تەندروستی و گەنجی خۆیان لە پێناو خێزانەکانیاندا، هەروەها هاوسەرگیرییەکەم زۆری نەخایاند بەهۆی چەقبەستووی هاوژینەکەم و دەستوەردانی خێزانەکەی، بەڵام جیابوونەوە کۆتایی بە ئازارەکان ناهێنێت، بەڵکو لاپەڕەیەکی نوێی ئازارەکان دەکاتەوە، بەو پێیەی هیچ پاڵپشتییەک لەلایەن خێزانەکەی و کۆمەڵگاکەیەوە نادۆزێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پیاوێک کە لە هاوژینەکەی جیاببێتەوە زۆرجار پێویستی کۆمەڵایەتی بەهرەمەندە، لەکاتێکدا ژنێکی جیابووەوە بەتایبەتی ئەگەر دایک بێت، بارگرانی لەسەرە و بێدەسەڵات دەبێت و بە ئاسانی لە هەلی کار بێبەش دەبێت، هاوکات هاوژینەکەی پێشووی بەردەوامە لە فشارەکان بۆ سەری.
پرسیاری کرد، بۆچی دروستە دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی هاوسەرگیری پێشووی بگۆڕدرێت؟ لۆژیکی گۆڕینی ڕێکەوتن لە دوای جیابوونەوە چییە؟ مافی من لە کوێیە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە ڕێکەوتنە هەڵبژێرم کە لەگەڵ مندا بگونجێت؟ ئێوە هانتان داوە ژنان ڕقیان لە بەناو یاسای بێت بەهۆی بەکارهێنانی ناڕەواکانیەوە، تا ئەو ڕادەیەی تەنانەت زۆرێک هەوڵیان داوە لە مەزهەبی جاعفەرییەوە بگۆڕن بۆ مەزهەبی حەنەفی، بەدوای دەستەبەرکردنی مافەکانیاندا بگەڕێن.
"لە هەوڵی کوشتن ڕزگارم بوو"
یەکێک لەو ژنانەی کە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی بەپێی یاسای جەعفەری کاریگەری لەسەر بووە، باسی ئەزمونە پڕ ئازارەکەی دەکات، وتی: بەپێی مەزهەبی حەنەفی هاوسەرگیریم کرد، بەڵام دوای جیابوونەوەکە، هاوژینی پێشووم ڕێکەوتنی هاوسەرگیری پێشووی ئێمەی گۆڕی بۆ مەزهەبی جەعفەری، بەبێ ئەوەی من ئاگاداربم یان ڕەزامەندبم، دوای ئەوەی تووشی دەستدرێژی توندی خێزانی بووم، کە گەیشتە ئاستی ئەوەی هاوژینەکەم خەریک بوو بم کوژێت ئەگەر دەستێوەردانی خێزانەکەی نەبوایە، ئێستا من دۆسیەیەکی تاوانکاریم لە دژی بردەوە، و بەپێی بڕگەیەکی یاسایی ڕوون سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوو منداڵی هەیە، بەڵام یاسا دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵدا نەکردووە وەک دایکێک یان ژنێکی عێراقی، هێشتا پیاوان کۆنترۆڵیان لەدەستە، پەرلەمانی ئەمڕۆش لەگەڵ پیاوان و مافەکانیان لەسەر حیسابی ژن و منداڵ وەستاوە، ژنان هێشتا تووشی توندوتیژی و پەراوێزخستن و دابەزاندنی بۆ سەردەمی کۆیلایەتی، وەک ئەوەی لە دەوڵەتێکی مەدەنیدا نەژین.
جەختی لەوە کردەوە، کە عێراق دەوڵەتێکی ئایینی نییە، بەڵکو وڵاتێکی مەدەنییە و لە کۆنەوە چەندین ئایین و مەزهەب و نەتەوەی تێدایە، کەواتە بۆچی یاساگەلێک دەسەپێنرێت کە ژنان پەراوێز دەخەن و ئازاریان دەدەن؟ وتی: لەبەردەم جیهاندا ئەمە دەڵێم، دەستبەرداری منداڵەکانم نابم، وە وازیان لێناهێنم، باوکیان یەک پارەی نەفەقەی نەداوە، نە لە بارەیانەوە ناپرسێت، و چوار ساڵە نەیبینیون، ئێستا سەرپەرشتیکردنیان دەوێت؟ ئەمە چ جۆرە یاسایەک؟ ئەوە ناڕەوا و نادادپەروەرییە بەرامبەر بە هەموو ژنێکی عێراقی، ئێمە داوا دەکەین دەسەڵات لە دەستی دادوەرەکان بێت نەک پیاوانی ئایینی.
بەشداربوویەکی دیکەی ناڕەزایەتییەکە باسی لە ئەزمونی کەسیی خۆی کرد لەگەڵ یاسای هەموارکراوی باری کەسی، کە بە "ناڕەوا و نادادپەروەرانە" پێناسەی کردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە مەزهەبی جەعفەرییەوە نییە، هەروەها ئەم یاسایە دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئیمام جەعفەر سادق، کە ئەویش بێتاوانە لە هەموو نادادپەروەرییەک کە بەناوی ئەم هەموارکردنەوە ئەنجام بدرێت، هۆکاری ڕاستەقینەی پشت زۆرێک لە جیابوونەوەکان دەستوەردانی خێزانی هاوژینەکە و ناپاکییە هاوسەرگیرییەکەیە نەک ژنەکە، وەک هەندێک هەوڵی وێناکردنی دەدەن.
جەختی لە گرنگی پاراستنی مافی دایک بۆ سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانی کردەوە، وتی: داواکارین سەرپەرشتیکردنی منداڵەکە لەلایەن دایکەوە بمێنێتەوە، چونکە دایک ئەو کەسەیە کە توانای چاودێری و پاراستنی هەیە، یاسای کۆن دادپەروەرانە بوو، دادوەرەکان مافی نەفەقەیان بە ژنان بەخشی ئەگەر هاوژینەکەی فەرمانبەری حکومەت بووبێت، هەروەها پارەی نەفەقە ڕاستەوخۆ لە موچەکەی دەبڕدرا، کە ئەمەش پارێزگارییەکی ڕاستەقینەی بۆ ژنەکە و منداڵەکانی لە بێ ماڵ و حاڵ و زەر دابین دەکرد.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ژنان تووشی نادادپەروەرییەکی زۆر دەبن، جا لە ڕێگەی ڕەشبگیرییەوە بێت یان تۆمەتی دیکەی جەستەی، بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی مافەکانیان، وتی: داواکارین دەسەڵات بەدەست دادوەرەکانەوە بێت نەک پیاوانی ئایینی، چونکە ئەوان لە بەرامبەر ئەو پارەیەی کە وەریدەگرن بەبێ گوێگرتن لە ژنان جیادەبنەوە، تەنها لەسەر بنەمای داوای هاوژینەکە.
"سێ ساڵ ئامادەنەبوون، ئێستاش داوای سەرپەرشتیکردن دەکات"
بەشداربوویەکی دیکە کە دانیشتووی شاری بەغدایە، دوای جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی کە هاوڵاتی شاری نەجەفە، چیرۆکی پڕ ئازاری خۆی گێڕایەوە، وتی: من لەگەڵ پیاوێکی هاوڵاتی نەجەف هاوسەرگیریم کردبوو، دوای چەندین کێشەی هاوسەرگیری، هاوسەرگیرییەکەمان بە جیابوونەوە کۆتایی هات، لەگەڵ کوڕە تاقانەکەمدا کۆچمان کرد بۆ بەغدا، و دەمویست کە باوکی ببینێت، هەموو هەینییەک بۆ سەردانەکان دەمبردە نەجەف، سەرەڕای دووری و تێچووی زۆر.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە دواتر ئاگادارکرامەوە کە دەتوانرێت مافی سەردانکردن بگوازرێتەوە بۆ بەغدا، منیش ڕازی بووم، بەو هیوایەی ئەمە کارئاسانی بۆ بکات لە بینینی کوڕەکەی، بەڵام هەرگیز خۆی نیشان نەدا، ماوەی سێ ساڵە باوکی نەبینیوە، تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش، ئەمڕۆ دوای هەمواری نوێی یاسای باری کەسی و پەسەندکردنی یاسای جەعفەری، دەیەوێت سەرپەرشتی کوڕەکەم لێ وەربگرێت، ئەم هەموو ساڵە لە کوێ بووە؟ من ئەو کەسەم کە بەرپرسیارێتی تەواوم لە ئەستۆ گرتووە لە کرێ و خواردن و چاودێری منداڵ و هەموو ئەو شتانەی کە لە ژیاندا پێویستی پێیەتی، ئەو کەسەیە کە زیاتر لە ساڵێک لەسەر کێشەیەکی سادە وازی لێهێناین و بەبێ هیچ هاوکارییەک بە تەنها جێی هێشتین، پاشان جیابوومەوە، ئێستاش گەڕاوەتەوە داوای سەرپەرشتیکردنی منداڵەکە دەکات؟ ئەو هەموارکردنەی کە پەسەندکرا نادادپەروەرانەیە و بە تەواوی چاوپۆشی لە ئازارەکانی دایکان دەکات.
"هاوژینەکەم میراتەکەی منی بەکارهێنا بۆ ئەوەی ژنێکی دیکە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات"
بەشداربوویەکی دیکەی ناڕەزایەتی، هاوڵاتی ناسریە، بانگەوازی ئاراستەی سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ کرد و ڕوونیکردەوە کە هاوژینەکەی لە پۆلیسی فیدراڵی کاردەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دوای مردنی دایک و باوکم بڕە پارەیەکم بە میرات گرتووە، من و هاوژینەکەم ڕێکەوتین لەسەر وەبەرهێنان لە کڕینی پارچە زەوییەک و دروستکردنی خانوو لەسەری، بە بەکارهێنانی قەرزی حکومەت دوای ئەوەی ساڵانێک لە خانوویەکی کرێدا بووین، بەڵام دوای ماوەیەک هاوژینەکەم بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەناکاو لە ماڵەوە دیار نەما، دەستم کرد بە گەڕان و پرسیارکردن لە دەوروبەرم تا ئەو ڕاستییە بە ئازارە بۆ دەرکەوت کە تووشی شۆکی کردم: ئەوەیە کە سودی لەو میراتە وەرگرتووە کە لە خێزانەکەمەوە وەرمگرتبوو، بۆ ئەوەی ژنێکی دیکە بخوازێت و ماڵێکی نوێ دەستپێبکات، وەک ئەوەی ماڵەکەم بۆ ئەو هیچ واتایەکی نەبێت، و خەونەکانی منی وێران کرد، ئایا ئەمە ڕەفتارێکی مرۆڤانە؟ کوا دادپەروەری لەمەدا؟
ڕوونیشیکردەوە، دوای ماوەیەک گەڕایەوە ماڵەوە و ڕەتیکردەوە کە هاوسەرگیری کردووە، بەڵام دوای دەمەقاڵێ و توندوتیژی نێوانمان، منی لەماڵ دەرکرد، و منیش سێ منداڵەکەم برد و ڕوومکردە ماڵی براکەم، بەڵام ئەو نەیتوانی بژێوی ژیانمان دابینبکات ، سەرەڕای بارودۆخە سەختەکە ناچار بووم کار بکەم، دوای ئەوەی تووشی کێشە بووم کە شوێنی کارەکەم ڕۆیشتم، بەهەموو توانامەوە هەوڵم دەدا بژێوی منداڵەکانم دابین بکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزەرێکم بەکرێ گرت و توانیم بڕە پارەی میراتەکە وەربگرمەوە و نەفەقەی یاسایی جێگیربکەم، بەڵام سەرم سوڕما کە بۆم دەرکەوت هاوژینی پێشووم تەنها بۆ ماوەی دوو مانگ نەفەقەی داوە، دوای ئەوە بەتەواوی وازی لە پێدانی نەفەقە هێنا، کاتێک سەردانی بەشی جێبەجێکردنم کرد، ئاگادارکرامەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە هیچ پارەیەکی نەداوە، نوسراوێکی فەرمیم دەستکەوت و چوومە بارەگا، لە دوای گەڕان بە سیستەمەکەدا پێیان وتم کە هەڵهاتووە، گەڕامەوە دادگا کە هەمان ئەنجام پشتڕاستکرایەوە، کە هەڵهاتووە و کەس ناونیشان و شوێنی نازانێت.
پرسیاری کرد: سەرەڕای هەموو ئەمانە، دەوترێت سەرپەرشتیکردن مافی باوکە؟ پیاوێک کە ناو و تەمەنی کچەکانی نەزانێت؟ پیاوێک کە لە یاسا هەڵهاتبێت و نەفەقە نەدات، کوا دادپەروەری لەم کارەدا؟، سەرەڕای هەموو ئەمانە، یاسای ئەمڕۆ دەڵێت کە سەرپەرشتیکردن مافی باوکە؟